ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە

ئەو سێ کەسەی ئەمریکا دیپپۆرتی کردنەوە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان دیپۆرت کردوونەتەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2024 بە شێوەیەکی نایاسایی چووبوونە ناو خاکی ئەمریکا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتەکە، کەسە دیپۆرتکراوەکان بریتین لە: ئیحسان خالیدی، محەمەد میهرانی و مورتەزا ناسیری کاکۆلاکی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە کە سوپای پاسداران لە ساڵی 2019ـەوە لەلایەن ئیدارەی یەکەمی دۆناڵد ترەمپەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە. هاوکات، ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی تریش هەمان هەڵوێستیان هەیە و بڕیاریشە ئیتاڵیا، پێشنیازێک پێشکەشی یەکێتیی ئەوروپا بکات بۆ ئەوەی ئەو ڕێکخراوە سەربازییەی ئێران بخەنە لیستی تیرۆرەوە.

باکگراوند: پێشتریش ئیدارەی ترەمپ 14 ئێرانی دیکەی دیپۆرت کردووەتەوە، بەڵام ئەمە یەکەمین پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ئێرانییەکانە لەو کاتەوەی کە مانگێک لەمەوبەر شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە ناوخۆی ئێران سەریهەڵداوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: