عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد

شەیری بکە لە:
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد

بەقاڵێک لە یەکێک لە شەقامەکانی عێراق سەرقاڵی فرۆشتنی میوەیە

ئاڤا نیوز

 

بەهۆکاری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ، حکومەتی عێراق 31 جۆر سەوزە و میوە و بەرهەمی ئاژەڵی لە کوردستانەوە بۆ پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست قەدەغە دەکات.

لێدوانی فەرمی: تارق جاسم، بەڕێوەبەری چاودێری نرخەکان لە وەزارەتی کشتووکاڵی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، وەزارەتەکەیان بەفەرمی نووسراوی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە و تیایدا هاوردەکردنی 31 جۆر بەرهەمی کشتووکاڵی قەدەغە کردووە کە بەشێکیان قەدەغەکردنی هەمیشەیین.

- لەگەڵ وەزارەتی کشتووکاڵی کوردستان لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بەرهەمی ناوخۆ و ڕێگریی لە هێنانی بەرهەمی قەدەغەکراو، بڕیاری قەدەغەی ئەو بەرهەمانەش لەو چوارچێوەیەدایە.

ناوی بەرهەمە قەدەغەکراوەکان: 

1-    مانگۆ
2-    گواڤا (جۆرێکی میوەیە)
3-    خامەی شیرینی (قشتە)
4-    خورما
5-    قامیشی شەکر
6-    هەموو بەش و نەمامەکانی زەیتوون (هێنانی بەرهەمەکەی ڕێگەپێدراوە)
7- هەموو بەش و نەمامەکانی سێوی ئێرانی (هێنانی بەرهەمەکەی ڕێگەپێدراوە)

8-   هەموو بەش و نەمامەکانی ترێ (هێنانی بەرهەمەکەی ڕێگەپێدراوە)
9- هەموو بەش و نەمامەکانی بەرهەمە ترشەکان وەک لیمۆ (هێنانی بەرهەمەکەی ڕێگەپێدراوە)
10-    لۆکە
11-    گوڵی هایبسکس
12-    درەختی واشنتۆنیا 
13-    گوڵی هێرۆ
14-    توتن (جگە لە توتنی ناو جگەرە)
15-    میوەی گوێزی هیندی 
16-    ئەلفەلفا (بۆ خۆراکی ئاژەڵ بەکاردێت)
17-    گوڵی نیل (پێویستییەکی زۆری بەئاوە)
18- گوڵەکانی خێزانی خەنەبەر (خەشخاش)
19-    خاکێکی گونجاو بۆ کشتووکاڵ کە مادەی ئۆرگانیکی تێدابێت
20-    ئەو ماددە ڕووەکیانەی لە دروستکردنی پاکەت و کارتۆن (بۆ گواستنەوەی میوە) بەکاردەهێنرێن
21-    جۆرەکانی ماسی بیرانای (بە ددانە تیژ و ترسناکەکەی بەناوبانگە کە ئارەزوویەکی زۆری ھەیە بۆ خواردنی گۆشت)
22-    ئەو ئاژەڵانەی هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە
23-    بەزی مەڕ و هەموو جۆرە بەزێکی دەستکرد
24-    پرۆتینی ئاژەڵان
25-    گۆشتی لەقیمەدراو بەهەموو جۆرەکانییەوە
26-    ئەسپ جگە لەوانەی بۆ توێژینەوە و وەرزش هاوردە دەکرێن
27-هەموو ئاژەڵێکی دڕندە جگه لەوانەی بەتایبەت بۆ باخچەی ئاژەڵان دەهێنرێن
28-جۆرەکانی خەنە (جگە لە خەنەی ئێرانی چونکە مۆڵەتی وەزارەتی بازرگانی هەیە)
29-    گامێش بۆ بەخێوکردن (هاوردەکردنی بۆ سەربڕین ئاساییە بەڵام دەبێت مۆڵەتی فەرمی هەبێت)
30-    تەماتەی ئێرانی (چونکە بەرهەمی تەماتەی بەسڕە بەشی ناوخۆ دەکات) 
31-    ئەم بەرهەمانەش بە کاتی قەدەغەکراون بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ (هێلکە، پەتاتە، تەماتە، باینجان، تەماتە، کەلەرم، قرنابیت، چەوەندەر، شێلم و کاهوو)، هەرکاتێک پێداویستی ناوخۆ کەم بوو ڕێگە بە هاوردەکردنیان دەدرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ