نەتانیاهۆ بۆ ئێران: ئەگەر هەڵە بکەن بە هێزێک وەڵام دەدەینەوە کە پێشتر نەتانبینوە

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ بۆ ئێران: ئەگەر هەڵە بکەن بە هێزێک وەڵام دەدەینەوە کە پێشتر نەتانبینوە

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی تووند ئاراستەی ئێران دەکات لە ئەگەری هێرشی تاران بۆ سەر وڵاتەکەی و دەڵێت، ئیسرائیل تۆڵەی خۆی دەکاتەوە و بەشێوەیەکی بەهێز وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە.

لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران ئەو هەڵەیە گەورەیە بکات و هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل ئەوا ئێمە بە هێزێک وەڵام دەدەینەوە کە ئێران پێشتر نەیبینیووە.

 

لەلایەکی دیکە: لەبارەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە -ڕایگەیاندووە، کەشتیگەلی گەورە و بەهێز بەرەو ئێران بەڕێوەیە- نەتانیاهۆ گوتی، ترەمپ بڕیاری خۆی دەدات و  ئیسرائیلیش بڕیاری خۆی دەدات.

 

باکگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کەشتییە مەترسیدارەکەی ئەمریکا ئەبراهام لینکۆڵن، گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئێران گوتی: ئەمریکا یەک هەڵەی بچووک بکات سەربازەکانی لە ناوچەکەدا بە تابووت دەنێرینەوە بۆ بنەماڵەکانیان. 


- گەیشتنی کەشتی 'ئەبراهام لینکۆڵن' بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وای کردووە، ئێران هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ جەنگ تەواو بکات، بەشێک لە سەرکردەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوایە جەنگی ئەمجارە زۆر ترسناک و یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ تەواوی ناوچەکە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ