
وێنەی چەند هاونیشتمانییەک لە کۆبانێ کە بۆ شەهیدبوونی یەکێک لە شەڕڤانەکان دەگرین
ئاڤا نیوز
نزیکەی 10 ڕۆژە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر گەمارۆیەکی چڕدایە و ڕێگە نادرێت هاوکارییە مرۆییەکان بگەیێنرێن، بارودۆخی مرۆیی لە شاری کۆبانێ و دەوروبەری گەیشتووەتە ئاستێکی نالەبار و هۆشداریی لە کارەساتی مرۆیی دەدرێت، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان، هەزاران خێزانی ئاوارە لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.
چیرۆکی سەرەکی: غاندی داود هاونیشتمانییەکی کۆبانێیە بە ئاڤا میدیای گووت: خواردن، شیری منداڵان، دەرمان، ئاو، کارەبا و سووتەمەنی بە ئەستەم دەست دەکەوێت، لەگەڵ ئەمەشدا هاونیشتمانیان بە پیر و گەنجەوە هەستی نەتەوایەتیان زۆر بەرزە و ئامادەی هەموو بەرگریکردنێکن، بەڵێنیان داوە یان مردن یان مانەوە و دەست بەرنەدان لە خاکی کۆبانێ.
- ئەو هاونیشتمانییە گووتیشی: یەک هەڵوێستی و پشتیوانیی کوردان لە ئەوروپا و پارچەکانی کوردستان، هێندەی دیکە گڕوتین و ئیرادە و وزە و هێزی بەرگریکردنمان پێدەبەخشن.
لەلایەکی دیکە: ئەنجوومەنی کۆبانێ بانگەوازێکی بەپەلەی گەیاندنی کۆمەک و هاوکاری ئاراستەی هەر چوارپارچەی کوردستان و خێرخوازان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، کە ئاوارەیەکی زۆر ڕووی تێکردوون و خەڵکی کۆبانێ و ئاوارەکان لە بارودۆخێکی زۆر خراپ و لەبەردەم هەڕەشە و مەترسی کارەساتی مرۆییدان، داواش دەکەن ڕێڕەوێک بۆ گەیاندنی کۆمەک و هاوکاریی مرۆیی بە ڕووی خەڵکەکە بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: مانگی سووری کوردیش لە کۆبانێ دەڵێت، تا ئێستا ژمارەیەک منداڵ بەهۆی سەرما گیانیان لەدەست داوە، هاوکات بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە، سێ شەممە 27-1-2026 منداڵێک گیانی لەدەست دا.
زانیاریی پەیامنێر: لەبارەی دۆخی کۆبانێ ڕەزوان بێزار، پەیامنێری ئاڤا دەڵێت: بەشێوەیەکی بەردەوام شەڕ لە ناوچە جیاجیاکانی کۆبانێ هەیە و چەکی قورس و تانک و زریپۆشی تێدا بەکاردەهێنرێت، هێزەکانی سووریای عەرەبی هەوڵی ئەوە دەدەن گوند و ناوچەکان بخەنە ژێردەستی خۆیان، لەبەرامبەردا هەموو هێزەکان لە کۆبانێ، ئامادەیی تەواوی خۆیان کردووە بۆ بەرگریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک، لەبەر یەکگرتوویی هەڵوێستی هەموو هێزە کوردییەکان لە کۆبانێ و دەڵێن: شەڕ شەڕی دژی کوردە، بۆیە ئێستا بە جیا جیا ناوی هیچ هێزێکی دیاریکراوی کورد ناهێنرێت، بەڵکو کوردەکان و هێزەکان، هەمووان وەکو هێزێکی پارێزگاریکردن لە کۆبانێ ناویان دەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری زۆر نهێنی کوشتنی سێ هاونشتمانییەکەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری






