هەرێمی کوردستان کورتهێنانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان پڕدەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە عەلوەکانی شارەکانی باشووری عێراق
ئاڤا نیوز
ساڵی ڕابردوو نزیکەی یەک ملیۆن و 200 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کراوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای گوت، بەپێی پێگەیشتنی بەرووبوومی زستانە و هاوینە، پشتگیریمان بە جووتیاران داوە بۆ ئەوەی بەرووبوومە کشتوکاڵییەکانیان لە بازاڕەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بە بازاڕ بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵی 2025، لە هەرێمی کوردستانەوە یەک ملیۆن و 194 هەزار و 891 تۆن لە جۆرەکانی سەوزە و میوە و بەرووبوومی کشتوکاڵی هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرووبوومە کشتوکاڵییانەی ڕەوانە کراون، ئەوانەن کە لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق نین یان بڕی بەرووبوومەکە بەشی پێداویستیی ناوخۆی ئەو ناوچانە ناکات، وەک پەتاتە، تەماتە، پیاز، هەنار، سێو، خیار، کودی، شوتی، کاڵەک، قەیسی، خۆخ، باینجان، بیبەر، کەلەرم، چەوەندەر و سێوی ژێرزەوی.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەپێی داتاکان زۆرترین ئەو بەرووبوومە کشتوکاڵیانە، لە پارێزگای هەولێرەوە هەناردەی بازاڕەکانی باشوور و ناوەڕستی عێراق کراون بەمجۆرە:
هەولێر؛ 600 هەزار تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی.
سلێمانی؛ 385 هەزار و 500 تۆن بەرووبوومی کشتوکاڵی.
دهۆک؛ 209 هەزار و 391 بەرووبوومی کشتوکاڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لەزاری هاونیشتمانییەک دۆخی سەختی شاری کۆبانێ دەگێڕێتەوە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا وەڵامی ترەمپ دەداتەوە: دەستبەرداری مالیکی نابین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە: ستراتیژی دیمەشق دابڕینی شارەکانی ڕۆژئاوایە لە یەکتری
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات






