ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات

دیمەنی قەزای سۆران؛ وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێدەکات، لە قۆناغی یەکەمیشدا زیاتر لە چوار هەزار پارچە زەوی ئامادە کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: 22 شارەوانی لە سنوورەکەماندا هەیە، هەروەها نەخشەی کەرتی بۆ زەوییەکان لە قەزاکانی سۆران، ڕەواندز، خەلیفان و سیدەکان ئامادە کراوە.

 

- ئەو زەویانەی ئێستا ئامادەکراون تەنیا لە قەزاکانی خەلیفان و ڕەواندزن، هاوکات کار لەسەر نەخشە کەرتییەکان لە قەزاکانی دیکە دەکرێت.

 

- سەبارەت بە کەمی زەوی لە سنوورەکەدا، خەسرۆ ئیسماعیل ئاماژەی بەوە دا، زۆر زەحمەتە بتوانین زەوی بۆ هەر 27 هەزار فەرمانبەرەکەمان دابین بکەین، چونکە زەوی دەشتایمان کەمە و ناوچەکەمان شاخاوییە، بۆیە دەبێت وەزارەتی شارەوانی و سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیار بۆ گواستنەوەیان بۆ نزیکترین شارەوانی بدەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 27 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت، بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی سۆران لە قۆناغی یەکەمدا چوار هەزار و 500 پارچە زەوی بۆ دابەشکردن ئامادەکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ