لێندسی گراهام بۆ سعوودیە: بێدەنگ مەبن لە بەرامبەر کوشتاری کورد "پیاوانە" مامەڵە بکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

لێندسی گراهام، سێناتۆری دیاری کۆمارییەکان
ئاڤا نیوز
لێندسی گراهام، سێناتۆری دیاری کۆمارییەکان و نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، بە توندی ڕەخنە لە بێدەنگیی سعودیە دەگرێت بەرامبەر هێرشەکانی حکوومەتی نوێی سووریا بۆ سەر کورد و داوای هەڵوێستی جددییان لێدەکات.
بۆچی گرنگە: ئەمە دووەمجارە گراهام زەنگی مەترسی لێدەدات. ئەو هۆشداری دەدات کە جێهێشتنی کورد "ئابڕووچوونە" بۆ ئەمریکا، لە کاتێکدا واشنتن هەوڵ دەدات هاوسەنگیی لە نێوان پەیوەندی لەگەڵ حکوومەتە نوێیەکەی دیمەشق و پاراستنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت.
لێدوانی فەرمی: گراهام پێی وایە سعوودیە "کاریگەریی زۆری" بەسەر ئەحمەد شەرع و حکوومەتی نوێی سووریادا هەیە. داوا لە ڕیاز دەکات ئەو فشارە بەکاربهێنن بۆ ڕاگرتنی خوێنڕێژی، نەک تەنیا تەماشاکەر بن.
- کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانی ناوچەکە ڕەفتاریان بگۆڕن و پیاوانە مامەڵە بکەن.
- دەستبەرداربوونی کورد ئابڕووچوونە بۆ ناوبانگ و بەرژەوەندییەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا."
- گراهام دەڵێت زۆر هەوڵی داوە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سعوودیە باش بکات، بەڵام بێدەنگیی ئەوان بەرامبەر هێرشەکانی شەرع بۆ سەر کورد "جێگەی قبووڵ نییە".
لەلایەکی دیکە: ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند پەیوەندییەکی "نایاب"ی لەگەڵ ئەحمەد شەرع ئەنجام داوە.
هەنگاوی داهاتوو: لێندسی گراهام پڕۆژە یاسایەکی بە ناوی "کورد بپارێزن" ئامادە کردووە و بڕیارە ئەم هەفتەیە پێشکەشی کۆنگرێسی بکات بۆ ئەوەی پارێزگاری کوردی سووریا بکات
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





