هێمن میرانی: کۆکردنەوە و ناردنی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تەنیا لە ڕێگەی لایەنە فەرمییەکان دەبێت
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش

گەیشتنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆکردنەوە و ناردنی هاوکارییەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، تەنیا لە ڕێگەی لایەنە فەرمییەکانەوە دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە ڕێککەوتی 22-1- 2026، وەزارەتی ناوخۆ، لە ڕێگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، هەڵمەتێکی گەورەی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند، ئێستا پرۆسەی گەیاندنی شتومەکە کۆکراوەکان بە شێوەیەکی سەلامەت لە ڕووی لۆجیستی و ئیدارییەوە دەستیپێکردووە.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بهڕێوهبهری گشتیی دیوانی وهزارهتی ناوخۆ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، هەموو کۆمەک و هاوکارییەکان لە ڕێگەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان سەرپەرشتی دەکرێن و بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەنێردرێن.
- ئاماژە بەوە دەکات، کۆکردنەوەی هاوکارییەکان تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بۆیە بڕی ئەو هاوکارییانەی کە دەگاتە لایەنە فەرمییەکان، "گۆڕانکارییان بەسەر دێ و ناتوانین بڵێن کە چەندی کۆکراونەتەوە".
لەلایەکی دیکەوە؛ ڕۆژی دووشەممە 26-1-2026، وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا، هۆشداری دا کە هیچ کەس و لایەنێک لە خۆیەوە کەلوپەل و کۆمەک نەباتە سەر سنوور، لەبەر ئەوەی ئەم پرۆسەیە پێویستی بە ئامادەکاری و ڕەزامەندیی پێشوەختە هەیە. داواش دەکات هاووڵاتییان بۆ هەر کۆمەکێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران بکەن تاوەکوو هاوکارییەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بگاتە دەستی لێقەوماوان.
- بەپێی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، ئەرکی کۆکردنەوە، ڕێکخستن، پۆلێنکردن و گواستنەوەی کەلوپەلەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەستۆ دەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






