
ساتی دەستگیرکردنی خۆکوژەکە لە ئەنبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، توانیویانە تیرۆریستێکی مەترسیدار لە شاری ڕوومادی لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی تیرۆریستیی گەورە لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی دەکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، مەفرەزەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی خێرا و ورددا، توانییان تیرۆریستێکی سەر بە گرووپی داعش لە ناوچەی 5 کیلۆ لە پارێزگای ئەنبار بە شێوەیەکی سەرکەوتوو دەستگیر بکەن.
- هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، تیرۆریستەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو و پلانی هەبوو کردەوەیەکی خۆکوژی ئەنجام بدات، بەڵام پێش جێبەجێکردنی تاوانەکە لەلایەن هێزەکانەوە گەمارۆ درا و دەستبەجێ دەستگیر کرا.
لێدوانی فەرمی: هیوا عادل جاسم، خاوەنی چێشتخانەکە بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو هەواڵە ڕاست نییە کە لەناو چێشتخانەکەیان تەقینەوە ڕوویدابێت و هیچ تەقینەوەیەک ڕووینەداوە، بەڵکو خۆکوژەکە 50 مەترێک دوور لە چێشتخانەکە دەستگیرکراوە کە پشتێنی بۆمبڕێژکراوی لەخۆی بەستووە.
-وتیشی، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و بەشێوەیەکی ئاسایی پێشوازیی لە میوانەکان دەکەن.
لەبارەی کارەکەشیان، هیوا عادل جاسم باسی لەوەکرد، ئەو خەڵکی کەلارە و لە ساڵی 1987ەوە لە ڕوومادی دەژی، لە ساڵی 2004یشەوە چێشتخانەی لە ڕوومادی داناوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەم سەرکەوتنە دوای چاودێرییەکی وردی جووڵەکانی ئەو تیرۆریستە هاتووە، کە ماوەیەک بوو لەژێر چاودێریی چڕی تیمە تایبەتە هەواڵگرییەکاندا بووە.
ساتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆکارەکانی گرانبوونی نرخی زێڕ و زیو ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن و قوباد تاڵەبانی لە بەغدا کۆبوونەوە: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەحمەد شەڕع داهاتووی سووریا و تێکەڵکردنی هەسەدە تاووتوێ کرد
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات






