شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ لە سەرجەم ناوچەکان باران دەبارێت و تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.


لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزای کەشناسی و پێشکەشکاری ئاڤا ڕایگەیاند، درەنگانی ئەمشەو 27-1-2026، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، لە سەرجەم ناوچەکان باران بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ دەبارێت و تاوەکو ڕۆژی شەممە 31-1-2026 بەردەوامی دەبێت.

- لە هەمان کاتدا شەپۆلێکی هەوای گەرم و شێدار لە باشوورەوە دێت و بەهۆیەوە پلەکانی گەرما بەرزدەکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە؛ ئەمڕۆ سێشەممە 27-1-2026 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات، بارانبارین بەشێوەی مامناوەند و هەندێ ناوچەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ، باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان ڕێژەی بارانبارینی بە شێوەی لێزمە، بارانی کورتخایەن و هەورە تریشقەشی دەبێت، لەگەڵ بارانبارینی ناوچە سنوورییەکان و لووتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان، بە تایبەت ئەو چیا بەرزانەی 1500 مەتر بەرزترن لە ئاست ڕووی دەریا بەفربارین دەبێت.

- پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی دوو، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کەشوهەوا ئاسایی ببێتەوە، دواتر جارێکی دیکە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و تاوەکو ڕۆژی 10-2-2026 بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ