ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ عێراق دەنێرێت لەبارەی کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نووری مالیکی، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەگەر مالیکی هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران". دەشڵێت، ئەگەر مالیکی هەڵبژێدرێتەوە بۆ سەرۆکوەزیران چیدیکە واشنتن یارمەتی عێراق نادات.
دەقی نووسینەکەی دۆناڵد ترەمپ:
"بیستوومە وڵاتی مەزنی عێراق خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بە هێنانەوەی نووری مالیکی وەک سەرۆکوەزیران. دوایین جار کە مالیکی لە دەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقوومی هەژاری و پشێوییەکی تەواوەتی بوو. نابێت ڕێگە بدەین ئەمە دووبارە ببێتەوە. بەهۆی سیاسەت و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات. ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی و ئازادی نابێت.
با عێراق دووبارە مەزن بکەینەوە!"
لەلایەکی دیکە: ئاڤا ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، ئەمریکا شەش مەرجی سەرەکی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێراق داناوە. بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست ئاڤا کەوتووە و یەکێک لە مەرجەکانی ئەمریکا بۆ عێراق ئەوەیە، ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکانی خۆی مامەڵە لەگەڵ کابینەی داهاتوو دەکات.
مەرجە سەرەکییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق:
٠ بەرژەوەندیی نیشتمانی: ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان مامەڵە دەکات؛ داوا دەکات سەرکردە عێراقییەکانیش بەرژەوەندیی عێراق بخەنە پێش هەموو ململانێیەکی ناوچەکەیەوە.
٠ مەرجی هاوکاری: ئەمریکا دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیران ناکات، بەڵام هاوکارییەکانی بۆ حکومەتی داهاتوو بەندە بەوەی تا چەند ئەو حکومەتە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن دەگونجێت.
٠ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکان: ئەمریکا تەنیا لەگەڵ حکومەتێک کار دەکات کە هەژموونی ئێران و تیرۆر کەم بکاتەوە، میلیشیاکان هەڵوەشێنێتەوە و ڕێگە نەدات گرووپە تووندڕەوەکان بچنە ناو دەسەڵاتەوە.
٠ حکومەتێکی گشتگیر: پێویستە حکومەتی نوێ، نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بکات و لە پەیوەندییە ناوچەییەکانی بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی وڵات تووشی گۆشەگیری و شەڕی تائیفی نەبێتەوە.
٠ ڕەتکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو: واشنتن بەتووندی دژی گەڕانەوەی شێوازی حکومڕانییەکەی نووری مالیکییە، پێیوایە ئەو سەردەمە بۆ عێراق و ئەمریکاش نەرێنی بووە.
٠ داواکاری لە چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەمریکا داوا لە هێزە سیاسییەکان بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات، سەرکردایەتییەک دیاری بکەن کە بتوانێت سەروەریی عێراق بپارێزێت و هاوبەشییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەمریکا دروست بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





