ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا
ئاڤا نیوز
میدیای تورکیا بڵاوی کردەوە ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەنجوومەنی ئاشتی غەززە بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیای تورکیا دەڵێت: لە میانی پەیوەندییەکەدا، هەردوو سەرکردە گفتوگۆیان کرد لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، دواین پێشهاتەکانی سووریا، چالاکییەکانی "ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە"، هەماهەنگی لە بواری پیشەسازیی بەرگری، پەیوەندییە بازرگانییەکان، هەروەها پرسە هەرێمی و جیهانییەکان.
- ئەردۆغان ڕایگەیاند تورکیا بەردەوام دەبێت لە گرتنەبەری هەنگاوەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و، جەختی کردەوە کە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا لە بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردوو وڵاتدایە.
- دووپاتی کردەوە کە تورکیا گرنگییەکی زۆر دەدات بە جێبەجێکردنی تەواوەتیی ڕێککەوتنی ئاگربەست و تێکەڵبوونەوە لە سووریای دراوسێ، ئاماژەی بەوەش دا کە ئەنقەرە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا و سووریا، بە وردی چاودێریی پرۆسەکە دەکات.
لەلایەکی دیکە: هەروەها ئەردۆغان هیوای خواست کە "ئەنجوومەنی ئاشتیی غەززە" کار و چالاکیی بەسوود ئەنجام بدات و جەختی کردەوە کە کۆتاییهێنان بە کارەساتی مرۆیی لە غەززە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە، یارمەتیدەر دەبێت بۆ خۆشکردنی زەمینەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا





