
ئاڤا نیوز
بەهۆی سەرما، بەستەڵەک و بەفربارین لە چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان کرایە پشوو، هاوکات لە هەندێک ناوچەش دەوام کردن ئاساییە، ئاڤا میدیا دوایین زانیاری لەبارەی پشوو فەرمییەکان بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە بەهۆی سەرما و بەفربارینەوە لە چەندین ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی ڕاگەیێنراوە، ئەمڕۆ، لە هەندێک شوێن پشووە و لە هەندێک شوێنیش دەوام کردن ئاساییە.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا لەبارەی پشوو قسەی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ڕاپەڕین و چەند شوێنێکی دیکە کردووە:
٠ محەممەد کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ئیدارەی ڕاپەڕین: ئەمشەو پەیوەندی بە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنوورەکەمان دەکەین، دەسەڵاتی ئەوەیان پێ دەدەین لە گوندە دوورە دەستەکان، ئەوانەی بەفری زۆریان لێ باریوە و ڕێگای هاتووچۆ گیراوە بیکەن بە پشوو. بەڵام لە سەنتەری ڕانیە و قەزا و ناحییەکان ئەوانەی کەشوهەوا ئاساییە دەوام دەکرێت و نابێت بە پشوو. دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری ناحیەی ناڵپارێز و گوندەکانی ئاسایییە.
٠ ئەسعەد جافر، بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن: لە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێن و ناحیەی گەرمک و سەرجەم گوندەکانی دەوروبەریان، دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەرپشک بن بۆ دەوامی سبەینێ بڕیاربدەن بیکەن بە پشوو یان نا.
٠ هەژار حەکیم، بەپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: ئەمشەو کاتژمیر نۆ بڕیار دەدەین لە کوێ بکرێتە پشوو و لە کوێ نەکرێتە پشوو. ئەم سنوورە سەنتەری سۆران، ڕواندز، چۆمان، سیدەکان، مێرگەسۆر و خەلیفان دەگرێتەوە.
٠ ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری پەروەردەی چۆمان: لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە، دەسەڵاتمان داوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان سەرپشک بن لە ڕاگەیاندنی پشوو.
٠ مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر: تا ئێستا پشوو ڕانەگیێنراوە و دەوام ئاساییە.
٠ کاروان زاهیر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ: لە ئاکرێ و بەردەڕەش دەوام هەیە و ئاساییە.
٠ سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە: سبەی لە سنوورەکە دەوامی قوتابخانەکان ئاساییە.
لەلایەکی دیکەوە: عوبێد ڕەشاڤایی، بەرپرسی نووسینگەی ئاڤا لە دهۆک وتی: تا ئێستا لە هیچ شوێنێکی دهۆک نەکراوەتەوە پشوو، لە سنووری دهۆک بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری ئاڤا دەوام ئاساییە و پشوو نیییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیر کرا
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟





