لە ئامێدی بەفر ڕێگای 100 گوندی داخستووە لە سلێمانیش هۆشداری دەدرێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بەفربارین لە کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ئامێدی ڕێگای 100 گوند داخراوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانیش، ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە چەند ڕێگایەکییان بە ڕووی شۆفێراندا داخستووە تا گرفتی هاتووچۆ دروست نەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە ئەم ڕێگایانە بەکارنەهێنن و بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە، گیراون تا هاتووچۆی تێدانەکرێت:
٠ چاڤی لاند بۆ گۆیژە.
٠ دۆڵەمیران ـ هەڕووتە ـ شاخی گۆیژە لە فولکەی ئەحمەد گرێدەرەوە.
٠ ڕێگای تونێلی پێشڕەو ئێستا کراوەیە و گرفتی تێدانییە، بەڵام ڕەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفت دروست ببێت و بەربەست بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: لە ئامێدی بەهۆی زۆری بەفربارینەوە، ڕێگای 100 گوند داخراوە، بەپێی زانیارییەکانی کاروان عەلی، پەیامنێری ئاڤا لە ئامێدی، لەشەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین سنووری ئامێدی گرتووەتەوە و بەردەوامە، چوار تیمی ڕاماڵینی بەفر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانی دهۆک بەردەوام کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکان، بەڵام ڕێگای گوند و کۆمەڵگاکان بە بەفر داخراون و هاتووچۆ پەکی کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەفراس ئامێدی، سەرۆکی شارەوانی ئامێدی بە ئاڤای وت، بەردەوام بە هەشت ئامێری ڕاماڵینی بەفر کاردەکەن بۆ ئەوەی هاتووچۆی خەڵک نەوەستێت، ئەمشەویش خوێ لە ڕێگاکان دەڕێژین بۆ ئەوەی خلیسک کەمبێتەوە.
زانیاریی زیاتر: تا ئێستا ڕێژەی بەفربارین لەم ناوچانەی ئامێدی بەم شێوەیەیە:
٠ کانی ماسێ و دەروازەی سەرزێر زیاتر لە 38 سم
٠ ناوەندی ئامێدی زیاتر لە 30 سم
٠ شێلادزێ و دێرەلۆک زیاتر لە 27 سم
٠ بامەرنی 41 سم
٠ چەمانکێ 36 سم
٠ ناوەندی سەرسەنگ 37 سم
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
بەهۆی سەرماوسۆڵە لە کوێ پشووە و لە کوێ پشوو نییە؟
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
حکومەتی هەرێم: هۆشداری لە هاتنی سەرمایەكی سەخت دەدات
- ژینگە
- 21 کانوونی دووەم
شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات






