
دۆلاری ئەمریکی و بەرمیلی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ئەگەری بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە حکوومەتی داهاتووی عێراق، واشنتن پارەی نەوتی عێراق لە بانکەکانی ئەمریکا بلۆک دەکات و ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی دۆخێکی دارایی قورس دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی 11ـی ساڵی ڕابردوو، ئەو پەرلەمانتارانەی سەر بە گرووپە چەکدارەکانن دەیانەوێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق پێگە و ڕۆڵیان هەبێت. ئەمریکا لیستی 58 پەرلەمانتاری ئامادە کردووە کە بە نزیکی ئێران دەیانبینێت و ڕێگە نادات هیچ پۆستێکی باڵا وەربگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، ئەمریکا پەیامێکی تووندی ئاراستەی سەرکردە باڵاکانی عێراق کردووە، ئەگەر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بەشداری حکوومەتی داهاتوو بکەن، ئەوا واشنتن پارەی نەوتی عێراق کە لە بانکی فیدراڵیی نیویۆرکە ڕادەگرێت.
لێدوانی فەرمی: جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین جار ئەو پەیامەی گەیاندووەتە بەرپرسانی عێراق کە ئەمریکا مامەڵە لەگەڵ حکومەتێک ناکات ئەو گرووپانەی تێدا بێت.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا پشتگیری سەروەریی عێراق دەکات، بەڵام هیچ جێگەیەک بۆ میلیشیاکانی سەر بە ئێران نییە کە تیرۆر و دووبەرەکی بڵاو دەکەنەوە.
زانیاریی زیاتر: بەرپرسێکی عێراقی بە ڕۆیتەرزی گوتووە، هێڵی سووری ئەمریکا ئەوەیە، نابێت هیچ کام لەو 58 پەرلەمانتارەی سەر بە ئێرانن، پۆستی وەزارەتیان لە حکومەتی داهاتووی عێراق هەبێت.
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەمریکا لە ساڵی 2003ـەوە کۆنترۆڵی داهاتی نەوتی عێراقی کردووە، ئەگەر داهاتی نەوتی عێراق ڕابگیرێت، عێراق تووشی داڕمانی ئابووریی تەواو دەبێت. بەو پێیەی سەروو 90%ـی داهاتی عێراق پشت بە نەوت دەبەستیێت.
ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە، ئێران، بە بەردەوام عێراق وەک سەرچاوەیەک دەبینێت بۆ دەربازبوون لە سزا ئابوورییەکان و بەکارهێنانی سیستەمی بانکیی عێراق بۆ پەیداکردنی دۆلار. پەیامە تووندەکەی ئەمریکا گەیشتووەتە دەستی بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق لەناویاندا سوودانی و هادی عامری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی بەفر ڕێگای 100 گوندی داخستووە لە سلێمانیش هۆشداری دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن





