هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە

شەیری بکە لە:
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە

بەڵگە ڤیدیۆییەکانی تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا لە ڕۆژئاوای کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە 50 بەڵگەی ڤیدیۆیی وەک دۆکیۆمێنت بڵاودەکاتەوە، کە هەموویان تاوانن لەماوەی 17 ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن سوپای عەرەبی سووریا بەرامبەر خەڵک و شەڕڤانان کراون.

بڵاوکراوەی فەرمی: فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هەسەدە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی ئێکس، لیستێکی پڕ لە زانیاری و هاوپێچ لەگەڵ لینکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە کە دەریدەخەن لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، هێزەکانی سوپای عەرەبی سووریا چەندین تاوانی جەنگیان دژ بە خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە.

فەرهاد شامی دەڵێت: ئەوە تەنیا نموونەیەکی بچووکە لەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەکەمان دەکرێت. "هێزەکانی سەر بە ڕژێم و توندڕەوەکانی سەر بە جۆلانی و داعش، بە مەبەست خەڵکی سڤیل و نەخۆشخانەکان دەکەنە ئامانج."

زانیاریی زیاتر: لەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە، بەشێکیان تایبەتن بە نەخۆشخانەی خالید فەجر لە گەڕەکی شێخ مەقسوود کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ گەمارۆ درابوو و دواتر بە درۆن هێرشی کرایە سەر و ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و خەڵک کرانە ئامانج.

لیستەکە 50 جۆر پێشێلکاریی تێدایە کە هەموویان پشتڕاست کراونەتەوە لەلایەن ئاژانسە جیهانی و لۆكاڵییەکان، لەوانە ئەشکەنجەدان، لەسێدارەدان و بێڕێزیکردن بە تەرمی تێدایە.

٠ لە بەڵگەی ژمارە حەوتدا ئاماژە بەوە کراوە، سوپای سووریا گازی ژەهراوی لە شێخ مەقسوود بەکارهێناوە.

٠ لە زۆربەی بەڵگە ڤیدیۆکاندا وەک ڤیدیۆی دۆکیۆمێنتکراوی ژمارە دوو و سێ و 21 و 25، دەردەکەوێ چەکدارانی سووریا بە دەستەواژە و وشەی "بەرازی کورد" و "بەرازی هەسەدە" سووکایەتی بە هاوڵاتیانی سڤیل دەکەن.

٠ بەڵگەی ژمارە 22 باس لە کۆمەڵکوژییەکی گەورەی ژنان و پیاوانی کورد دەکات، کاتێک لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەچوونە دەرەوە.

٠ لە بەڵگەنامەی ژمارە 28، 31 و 35 هاتووە، تەرمی کچێکی بەرگریکاری گەڕەکی شێخ مەقسوود لە باڵەخانەیەک فڕێ دەدرێتە خوارەوە. لە ڤیدیۆیەکی دیکە کچێکی کورد دەردەکەوێت کە ڕفێنراوە و وەکو کۆلیە بۆ بازرگانیکردن مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. ڤیدیۆیەکی دیکە بێڕێزی بە تەرمی شەڕڤانانە.

٠ بەڵگەکانی ژمارە 49 و 50 نیشانی دەدەن "هێزەکانی جۆلانی بە مەبەست زیندانیانی داعشیان لە کەمپی هۆل و زیندانەکانی تر ئازاد کردووە."

ئەوەی پیویستە بیزانیت: سەرجەم ئەو بەڵگانە بۆ ڕای گشتی خراونەتەڕوو. بەڵگەی بەهێزن لە ئاست ئەو تاوانانەی لەماوەی 17 ڕۆژی ڕابردوودا چەکدارانی نزیک لە حکومەتی سووریا و سوپای عەرەبی سووریا کردیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ