ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: دەمانەوێت کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باشوور بکرێت و سەرۆک بارزانی سەرۆکایەتی بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لەسەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بە ئاڤای ڕایگەیاند، دەمانەوێت ئاگربەست درێژبکرێتەوە و بە گرێبەستەوە پابەند بووینە، دەمانەوێت خۆمان ناوچەکانی ژێردەستی خۆمان بپارێزین و بەڕێوەیانببەین.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای ئاگربەست، هێرشەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامن، بەهۆیانەوە سەدان شەڕڤان و هاووڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون، سەدان هەزار هاونیشتمانیش ئاوارەبوون.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم، ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە لەبارەی یەکهەڵویستی ماڵی کورد و هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و پشتیوانییەکانی بە ئاڤای وت، ئێمە چاومان لەوەیە بەمنزیکانە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باشوور بکرێت و هەر چوار پارچەی کوردستان تێیدا بەشداربن و سەرۆک بارزانیش سەرۆکایەتی بکات بۆ یەکبوونی زیاتری کورد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە کۆبانێ شەڕ وەستاوە و هێرشەکان شکستیان هێناوە، بەڵام دۆخی مرۆیی لەو شارە زۆر خراپە. بەشێک لە عەشیرەتە عەرەبەکان هەڵگەڕانەوە، بەڵام هێشتا بەشێکیان لەگەڵ ئێمەدان و لەگەڵ ئیمە شەڕ دەکەن.
ساڵح موسلیم ئەمانەشی وت:
٠ سبەی تۆم باراک دەچێتە دیمەشق، داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە.
٠ سوپاسی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەم بۆ ڕۆژئاوا بوونە یەک.
٠ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییەکانی گەیشتووەتە ڕۆژئاوا ئەوە جێگای پێزانینە و مێژوو ئەوەی سەلماندووە هەر کوردێک لە هەر شوێنێک پێویستی بە هاوکاری بووبێت کورد بەهانای یەکترەوە چوونە.
٠ پڕۆژەکەی ئێمە پڕۆژەیەکی دیموکراسییە، بەڵام ئەوانەی ئێستا شەڕمان بەرامبەر دەکەن دیموکراسی بە کوفر دەزانن.
٠ بابەتی پەروەردە و مافی ژن لای ئێمە هێڵی سوورە.
٠ خەڵکی کۆبانێ جارێکی دیکە سەلماندی ڕاپەڕینێکی نوێیان کرد، ئێمە دەمانەوێن خۆمان ناوچەکانی خۆمان بەڕێوەببەین.
٠ هەرکاتێک ئەوان بیانەوێت دەستدرێژی بکەن کورد بەیەک دەنگ دژیان دەوەستینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی بەفر ڕێگای 100 گوندی داخستووە لە سلێمانیش هۆشداری دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن






