دەزگای خێرخوازیی بارزانی: ئەمڕۆ نەوت و ژەمەخواردنی گەرم بەسەر ئاوارەكانی ڕۆژئاوا دابەشكراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە قامیشلۆ
ئاڤا نیوز
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەردەوامین لە كۆمەككردنی خەڵكی ڕۆژئاوای کوردستان؛ ئەمڕۆ جگە لە دابەشكردنی دوو ژەمەخواردنی گەرم بەسەر زیاتر لە هەزار خێزان، هاوكات بڕی 100 هەزار لیتر نەوتی سپیش دابەشكراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، سەدان هەزار هاونیشتمانی کورد ئاوارە بوون، بەشێکیان لە قامیشلۆ لەنێو مزگەوت و قوتابخانەکاندان.
لێدوانی فەرمی: موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئاڤای وت، هەر هاوكارییەك كە ئامادە دەكرێت، دەستبەجێ بە هاووڵاتیانی دەگەیەنین، ئەمڕۆ دوو ژەمەخواردنی گەرمیان بۆ زیاتر لە هەزار خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی نێو مزگەوت و قوتابخانەکانی قامیشلۆ دابین كردووە، تەنانەت چەندین خێزان بەهۆی نەبوونی شوێن لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان ماونەتەوە و تیمەكانمان خواردن و هاوكاریی پێویستیان پێ گەیاندوون.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕاشیگەیاند، ئەو سووتەمەنییەی كە سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری لەسەر ناردنی بۆ ڕۆژئاوا داوە، ئەمڕۆ گەیشتووە و بڕی 100 هەزار لیتر نەوتی سپیمان بەسەر خانەوادەكان دابەشكردووە و هەر خانەوادەیەك بڕی 40 لیتری پێ دراوە، لە دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوام دەبین و 100 هەزار لیتری دیكە دابەش دەكەین.
لەلایەكی دیكەوە: شاندێكی ئیدارەی خۆسەر و تەڤگەری ئازادی سەردانی نووسینگەی قامیشلۆی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان كرد و پێزانینی خۆیان بۆ هەوڵەكانی دەزگاكە دەربڕی بەرامبەر پێشكەشكردنی هاوكاریی جۆراوجۆر بە دانیشتووانی ڕۆژئاوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئامێدی بەفر ڕێگای 100 گوندی داخستووە لە سلێمانیش هۆشداری دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم بۆ ئاڤا: داوامان کردووە ئاگربەست درێژ بکرێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن






