سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"

شەیری بکە لە:
سەعاتی ڕۆژی دوایی دەڵێت؛ تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ "کۆتایی جیهان"

ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی چاودێریی سەعاتی ڕۆژی دوایی

ئاڤا نیوز

 

زانایانی ئەتۆمی لە ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2026 ڕایانگەیاند کە "سەعاتی ڕۆژی دوایی" (Doomsday Clock)یان 4 چرکەی تر بەرەو پێشەوە برد، ئێستا تەنیا 85 چرکە ماوە بۆ نیوەشەو (کە هێمایە بۆ کارەساتی جیهانی). 

 

چیرۆکی سەرەکی: ساڵێک بەسەر خولی دووەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا تێپەڕیوە و جیهان بەدەست کێبڕکێی چەکی ئەتۆمی، گۆڕانی کەشوهەوا و تێکچوونی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانەوە دەناڵێنێت و جیاواز لە هەر سەردەمێکی دیکە جیهان لە نێوان جەنگی ڕانەگەیێنراوی ئەمریکا و ڕووسیا و چین بە نائارامترین کاتی خۆیدا تێدەپەڕێت. 

 

زانیاری زیاتر: بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی چاودێریی ئەتۆمی ئەمریکا، زانایان هۆشداری دەدەن کە جیهان لە هەموو کاتێک زیاتر لە "کۆتایی" نزیک بووەتەوە.

 

بۆچی چرکەکانی سەعاتەکە کەمی کرد؟
ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ کەمکردنەوەی چەکی ناوکیی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا هەفتەی داهاتوو بەسەردەچێت، ترەمپیش بە پڕۆژەی "گومەزی زێڕین" (Golden Dome) خەریکی پڕچەککردنە لەبواری بۆشایی ئاسمانە.


ڕاپۆرتەکە دەڵێ ئەمریکا، چین و ڕووسیا بوونەتە وڵاتی "شەڕانگێز و ناسیۆنالیست" و هاوکاریی نێودەوڵەتییان لاواز کردووە.

 

مەترسییە گەورەکان: ڕێژەی دەرهاویشتنی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن گەیشتۆتە ئاستێکی پێوانەیی، بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ سیاسەتەکانی ئەمریکای بۆ پاراستنی ژینگە گۆڕی.

 

خراپ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد (AI) و بڵاوکردنەوەی زانیاریی چەواشە، وەک مەترسییەکی گەورە بۆ سەر مرۆڤایەتی دەستنیشان کراون.

 

باکگراوند: ئەو کاتژمێرە لەلایەن زانایانی ئەتۆمی بەڕێوە دەبرێت، گروپێک کە لە ساڵی 1945 لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاین و جەی ڕۆبێرت ئۆپنهایمەر (باوکی بۆمبی ئەتۆمی) دامەزرا، زانایان لە ڕێگای ئەو ئەو سەعاتە دەیانەوێ هەموو مرۆڤایەتی و وڵاتان ئاگادار بکەنەوە لە مەترسییەکانی جەنگ و چەکی ئۆتۆمی.

شەیری بکە لە: