ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی میدیای سووریا، دیمەشق و هەسەدە لەژێر چاودێریی ئەمریکا و فەڕەنسا، گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنێکی نوێ بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە.


چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی هەسەدە بەسەرپەرشتی مەزڵووم عەبدی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشقە، تاوەکوو جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی یەکخستنی دامەزراوەکانی وڵات بە فەرمی یەکلا بکەنەوە.

 

شێوازی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە: بەگوێرەی میدیای سووریا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکەی دیمەشق و هەسەدە بەمجۆرەیە:


• هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەناو شارەکان و شوێنە گرنگەکاندا (حەسەکە، قامیشلۆ و ناوچەکانی دیکە) بڵاوەیان پێ دەکرێت، بۆ پاراستنی ئاسایش.

• هێزەکانی هەسەدە لەناو گوندەکان و ئەو شوێنانەی ئێستا لێی جێگیرن، دەمێننەوە.

• دەست دەکرێت بە ئامادەکاری بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریادا.

• هەموو جۆرە کار و چالاکییەکی سەربازی لەسەرجەم بەرەکانی جەنگ ڕادەگیرێت.

•    بڕیارە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە بچێتە بواری کردارییەوە.

 

ئەمەش بزانە: ئەم خولەی دانوستانان بە پشتیوانیی واشنتن بەڕێوەدەچێت و هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەستی ئێستا لە سەرانسەری ناوچەکەدا تاوەکو 8ـی شوباتی داهاتوو.

باکگراوند: دیمەشق و هەسەدە ماوەی ساڵێکە لە ململانێدان بۆ تێکەڵکردنی دەسەڵاتە سەربازی و مەدەنییەکان، کە دوای ڕێککەوتنی 18 کانوونی دووەم ئێستا پڕۆسەکە چووەتە قۆناغی کردەیی و نێودەوڵەتی.

شەیری بکە لە: