
دیمەنی پاشماوەی بەشێک لەو دارانەی بڕاونەتەوە. وێنە؛ پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
ئاڤا نیوز
پۆلیسی دارستان و ژینگە لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای سلێمانی، هەڵمەتێكی فراوانی بۆ بنبڕكردنی دیاردەی داربڕین دەستپێكردووە، تەنیا لە مانگی یەكەمی ساڵی نوێدا، زیاتر لە 10 سەرپێچیكار بە تۆمەتی داربڕین دەستگیركراون كە تەمەنی بەشێك لەو دارە سروشتییانەی بڕاونەتەوە 70 بۆ 80 ساڵ دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لەپێناو پاراستنی سامانی سروشتی و ژینگەی کوردستان سەرجەم بنكەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاسپاردووە لەڕێگەی مەفرەزەكانییەوە سەرپێچیكارانی سەر ژینگە بدۆزنەوە و ڕێككاری یاسایی لەدژیان بگرنە بەر.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن كەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان، لەماوەی 24 كاتژمێردا، توانییان سێ سەرپێچیکار دەستگیر بكەن و دەستیش بگرن بەسەر ئەو دارانەی بڕدراون كە لەجۆری داربەڕوو ـن و تەمەنی بەشێك لە دارەكان دەیان ساڵە. چەند ڕۆژێك لەمەوبەریش لەسنووری گوندی داری كەلی سەر بە بازیان دوو تۆمەتباری دیكە لەسەر داڕبڕین دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەمیان كراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژێک لەمەوبەریش مەفرەزەیەكی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ، پاش گەڕان و كێوماڵكردنی سنوورەكە بە درۆن و پیادە، لەئەنجامدا لە سنووری گوندی دێلێژە و تافان، 21 بنەدار بەدیكران كە پێشتر بڕاونەتەوە و سەرپێچیكاران نادیار بوون، پاش لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوە و ڕادەستی یاسا بكرێن. هەروەها لە سنووری گوندی گوڕباز، کورەیەکی خەڵوزکردن تێکدرا، دواتر خاوەنەکەی خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی قەرەداغ کرد و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دوای دەسكەوتنی هەواڵ و زانیاری لەسەر ڕووداوێكی داربڕین لە سنووری گوندی میرەدێ سەر بە ناحیەی زەڕایەن، كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی زەڕایەن سێ كەسیان بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیركرد و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.
٠ لە گوندی چنارانی سەر بە ناحیەی خدران، چەند كەسێكی نەناسراو ژمارەیەک داری سروشتییان بڕیوە و هێشتا دەستگیر نەكراون.
٠ لە گوندی قازان سەر بە قەزای پیرەمەگروون، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئەو شوێنە، سەرپێچیكارێکیان بە تۆمەتی داربڕین دەستگیر کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 45 خولەک لەمەوپێش
عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا بۆردوومانی کۆبانێی کرد؛ پێنج کەس شەهید بوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 25 کانوونی دووەم
عێراق زیاتر لە نیوەی زەوییە بەپیتەکانی بۆ کشتوکاڵ بەکارناهێنێت
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 24 کانوونی دووەم
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 22 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی بەفر و باران کوردستان دەگرێتەوە






