سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کردە سەر کۆبانێ؛ پێنج کەس شەهید بوون

شەیری بکە لە:
سوپای سووریا بە درۆن هێرشی کردە سەر کۆبانێ؛ پێنج کەس شەهید بوون

دیمەنی یەکێک لە بریندارەکان

ئاڤا نیوز

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گرووپەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا گوندی خراپ عشکیان لە دەوروبەری کۆبانێ تۆپباران کرد و لە ئەنجامدا پێنج کەس شەهید بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە، هاوکات پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و زۆرینەی قوربانییەکانیش ئەندامی یەک خێزانن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا هەسەدە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا کە کراوەتەسەر گوندی خراپ عشکی دەوروبەری کۆبانێ، لانیکەم 10 کەس بوونەتە قوربانی، لەوانەش پێنج کەس شەهید بوون کە لەناویاندا منداڵ هەیە. پێنج کەسی دیکەش برینداربوون و زۆرینەی قوربانییەکان ئەندامی یەک خێزانن.

هاوکات هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، لەم کاتەدا گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هێرش دەکەنەسەر گوندی سەفا لە باشووری کۆبانێ و هێزەکانیان بە توندی وەڵامیان دەدەنەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم گرژییانە لەکاتێکدایە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ دیمەشق هەیە، لە بەرامبەریشدا هەسەدە لە چوارچێوەی مافی بەرگری، وەڵامی سەرچاوەی تۆپباران و هێرشەکان دەداتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ