دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس

شەیری بکە لە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە زیاتر لە 46 هەزار كەس

دیمەنی دابەشکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە 12 تیمی مەیدانی کە 150 کارمەند لەخۆدەگرێت، لە ڕۆژئاوای كوردستان هاوکاری بەسەر ئاوارەکان دابەش دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: نزیک هەفتەیەکە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕۆژئاوای كوردستانن، کۆمەک و هاوكارییان گەیاندووەتە ئاوارەکان لە شارەکانی قامشلۆ، عامودا، گركێلەكێ و دێركێ.

ژمارەکان وا دەڵێن: دوایین ئاماری گەیاندنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە 26-1-2026 بەمشێوەیە:

٠ 133 بارهەڵگر هاوكاریی جۆراوجۆری خۆراكی و ناخۆراكی.
٠ حەوت هەزار و 506 خێزان، لە هەمان کات 46 هەزار و 421 كەس سوودمەند بوونە.
٠ لە 60 قوتابخانە دابەشكردنی هاوكاریی؛ سەبەتەی خۆراك، دۆشەك، بەتانی، پێداویستیی تەندروستی، مریشك، ماست، سووتەمەنی.
٠ دابەشكردنی گازوایل کە وەک نەوتی سپی بەکاردەهێنرێت، لە 81 قوتابخانە و یەک مزگەوت.
٠ دابەشكردنی شەش هەزار و 800 ژەمە خواردنی گەرم لە حەوت قوتابخانە و سێ مزگەوت.
٠ چارەسەری پزیشكی بۆ دوو هەزار و 115 كەس لە 28 قوتابخانە.
٠ دەرفەتی كار بۆ 235 كەس ڕەخسێنراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: