ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات

ئاڤا نیوز

ژاپۆن شەمەندەفەرێکی نوێی بە ناوی "L0 Series" پەرەپێداوە، کە خێراییەکەی دەگاتە 603.5 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و هەموو ڕکابەرە جیهانییەکانی تێدەپەڕێنێت.

زانیاریی زیاتر: ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە کاتی گەشتکردن لەنێوان تۆکیۆ و ناگۆیا لە 90 خولەکەوە بۆ تەنها 40 خولەک کەمدەکاتەوە، هەروەها ئەو گەشتانەی بە شەمەندەفەری ئاسایی 5 کاتژمێر دەخایەنن، بەم شەمەندەفەرە نوێیە تەنها لە 1 کاتژمێردا تەواو دەبن. نهێنیی ئەم خێراییە خەیاڵییە بۆ سیستەمی "ماگلێڤ" دەگەڕێتەوە، کە تێیدا شەمەندەفەرەکە لەڕێگەی هێزی موگناتیسییەوە کەمێک لەسەر ڕێڕەوەکەی بەرز دەبێتەوە و بەبێ هیچ لێکخشاندنێک دەجووڵێت، کە ئەمەش وادەکات وەک ئەوە بێت لە هەوادا بفڕێت.

ئەمەش بزانە: تێچووی ئەم پڕۆژە زەبەلاحە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 61 ملیار دۆلار و بڕیارە لەنێوان ساڵانی 2034 بۆ 2035 بە فەرمیی بکەوێتە گەڕ و خزمەتگوزارییەکانی پێشکەش بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەمەندەفەری "L0 Series" بە پێش ڕکابەرە چینییەکەی (شێنگهای ماگلێڤ) دەکەوێتەوە کە خێراییەکەی 460 کیلۆمەترە. لە کاتێکدا خێراترین شەمەندەفەرەکانی ئەوروپا خێراییەکەیان لەنێوان 306 بۆ 354 کیلۆمەتردایە، ژاپۆن توانیویەتی خێرایی گەشتەکان بۆ دوو هێندە بەرز بکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: