ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەکات

زەوی دابەشکراو بەسەر فەرمانبەران. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەکات، کە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران زەوییان بۆ دەرچووە و بەچەند قۆناغێک زەوییەکانیان تاپۆ دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرووی 90 هەزار پارچە زەوی لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دابەشکراوە، بەڵام تەنیا کارتی زەوییەکانیان پێدراوە هێشتا مامەڵەی تاپۆیان بۆ نەکراوە، تاوەکو ئێستا لە هەولێر 64 هەزار کەس تیروپشکی دابەشکردنی زەوییان بۆ کراوە.

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانییەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ڕێکارەکانی تاپۆکردن بەچەند قۆناغێک تێپەڕ دەبن، لەڕووی یاساییەوە زەوییەکان بەناوی وەزارەتی دارایین و ڕەگەزیان سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵە، بۆیە پێویستی بە ڕەزامەندی هەردوو وەزارەت هەیە و ئەمەش کاتی پێویستە".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێکارانەی دیکە کە پێویستە بکرێن، نەخشەی پێشتر و نوێ بەهەماهەنگی تاپۆ ئامادە دەکرێت، دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر وەربگیرێت و نەخشەکان ڕێکبخرێن، دواتر سەنەدەکان بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانی دەکرێت ئینجا دەخرێتە سەر ناوی ئەو هاووڵاتیانەی کە زەوییان بۆ دەرچووە.

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە کاتی تاپۆکردنی زەوییەکان، کارزان هادی دەڵێت: هێشتا کاتێکی دیاریکراو نییە، بەڵام بە دڵنیایی لە ئەمساڵدا بەشێکی زۆری ئەو زەوییانە تاپۆ دەکرێن و ڕێکارەکان دەستیان پێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: