
ژیری دەستکرد دەتوانێت پێشبینی نەخۆشی بکات
ئاڤا نیوز
ژیرییەکی دەستکردی نوێ لەرێگەی تەنها یەک شەو مانەوە لە تاقیگەی خەودا، دەتوانێت پێشبینیی مەترسیی تووشبوون بە 130 نەخۆشیی جیاواز بکات ساڵانێک پێش دەرکەوتنی یەکەمین نیشانەکانی.
لێدوانی فەرمی: جەیمس زو، زانای داتا لە زانکۆی ستانفۆرد و یەکێک لە نووسەرانی لێکۆڵینەوەکە ڕایگەیاند: "ئەم پێشبینییانە ساڵانێک پێش دەرکەوتنی یەکەمین نیشانەکانی نەخۆشی ڕوو دەدەن؛ خەو پەنجەرەیەکی نوێیە بەڕووی تەندروستیی مرۆڤدا کە تاوەکو ئێستا بایەخی پێنەدرابوو، بەڵام لەرێگەی ژیریی دەستکردەوە دەتوانین سوودی لێ ببینین بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤەکان لە مەودایەکی درێژخایەندا."
زانیاریی زیاتر: مۆدێلە نوێیەکە بە ناوی SleepFM ناسێنراوە و لەرێگەی شیکردنەوەی 585,000 کاتژمێر داتای خەوی 65,000 کەس مەشق و ڕاهێنانی پێ کراوە تاوەکو فێری زمان و کۆدی نێوان شەپۆلەکانی مێشک و چالاکیی دڵ و هەناسەدان ببێت لە کاتی خەوتنی سروشتییدا.
٠ توێژەران داتاکانی خەویان بە تۆمارە تەندروستییەکانی 25 ساڵی ڕابردووی نەخۆشەکانەوە بەستووەتەوە تاوەکو بزانن چۆن نیشانە کورتخایەنەکانی ناو خەو دەبنە نەخۆشیی داهاتوو. سیستەمەکە بە وردییەکی زۆر دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک بارکنسۆن، لەبیرچوونەوە (دێمێنسیا)، جەڵتەی دڵ، شێرپەنجەی پڕۆستات و شێرپەنجەی مەمک دەستنیشان بکات. ئەم تەکنەلۆژیایە نیشانیداوە کە دەتوانێت کێبرکێی وردترین ئامێرە پزیشکییەکانی ئێستا بکات و لە چەندین بواری جیاوازدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم لێکۆڵینەوەیە لە گۆڤاری Nature Medicine بڵاوکراوەتەوە و لەلایەن تیمێکی پسپۆڕی زانکۆی ستانفۆردەوە سەرپەرشتیی کراوە. پێشتر تاقیگەکانی خەو تەنها بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکانی وەک پرخە یان پچڕانی هەناسە بەکاردەهاتن، بەڵام ئێستا گۆڕدراون بۆ ناوەندی سەرەکیی پێشبینیکردنی تەندروستیی درێژخایەنی مرۆڤ و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان پێش سەرهەڵدانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
43 خولەک لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
44 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
24 کانوونی دووەم

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
24 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 24 کانوونی دووەم
یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
- تەندروستی
- 21 کانوونی دووەم
نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
- تەندروستی
- 18 کانوونی دووەم
نەشتەرگەریی شێرپەنجەی زمان بۆ ژنێکی 70 ساڵ دەکرێت





