چەکدارانی سەر بە سوپای سووریا لە سێ لاوە هێرشیان کردە سەر کۆبانێ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، سەرەڕای درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست، بەڵام ئەمڕۆ چەکدارانی سەر بە سوپای سووریا گوندەکانی دەوروبەری کۆبانێیان بە ئامانج گرت.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10ـی شەوی شەممە، وەزارەتی بەرگریی سووریا درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ هەسەدە بۆ ماوەی 15 ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند، دوای ئاگربەستەکە ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشکرایە سەر کۆبانێ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ، هەسەدە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ڕاگەیاندنی درێژکردنەوەی ئاگربەست، بەڵام چەکدارانی سەر بە سوپای سووریا هێرشیانکردەسەر گوندی شێخلەر/شیوخ و زیرەک لە ڕۆژئاوای شاری کۆبانێ.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ناوچەی جەلبیەی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێش لەلایەن گرووپەکانەوە بە ئامانج گیراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 29 چرکە لەمەوپێش
لە ئەفغانستان بەهۆی سەرما و بەفربارین 60 کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا و هیندستان "دایکی ڕێککەوتنەکان" واژۆ دەکەن
- کولتوور
- 27 خولەک لەمەوپێش
فەرهاد پیرباڵ داوا دەکات کورد لە بەرخۆدان سارد نەبێتەوە
- تەندروستی
- 29 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ڕێکارەکانی تاپۆکردنی زەوی فەرمانبەران دەست پێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
27 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
24 کانوونی دووەم

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
24 کانوونی دووەم

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم
