هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە

شەیری بکە لە:
هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ کشانەوە

دیمەنی ئامادەکاری بۆ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە قامیشلۆ

ئاڤا نیوز

بەهۆی زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی ڕووسیا دەستیان کرد بە کشانەوە لە بنکە سەربازییەکەی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە دەوروبەری شاری حەسەکە بۆ هەردوو شاری لازقییە و تەرتووس.

چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای درێژکردنەوەی ئاگربەست نێوان هەسەدە و دیمەشق، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا بەردەوامن لە پێشێلکارییەکانیان و ئەمڕۆ هێرشی چڕیان کردووەتە سەر دەوروبەری شاری کۆبانێ هاوکات لادێکانی حەسەکەیان بۆردوومان کرد هەسەدەش حکومەتی دیمەشق تۆمەتبار دەکات بە پێشێلکردنی ئاگربەست.

لێدوانی فەرمی: پێش دوو ڕۆژە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاڤای ڕاگەیاند، هێزەکانی ڕووسیا بەرەو بنکەی حەمیمیم لە شاری لازقیە دەکشێنەوە، ئەوەش بەهۆی هەڵکشانی شەڕ و گرژییەکان لەو ناوچانە لەنێوان هەسەدە و سوپای عەرەبیی سووریا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، ڕووسیا هەموو هێزەکانی خۆی لە سێ بنکە کۆکردووەتەوە، بنکەی ئاسمانی "حەمیمیم" لە دەوروبەری لازقیە، بنکەی دەریایی "تەرتووس". بنکەی سەربازی لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ کە دەکەوێتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە) لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

باکگراوند: فڕۆکەخانەی قامیشلۆ لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو کراوەتەوە و دەکەوێتە ناوچەیەکی ستراتیژیی نزیکی سنووری تورکیا و عێراق. ڕووسیا لە ساڵی 2019ـەوە بەکاردێنێت بۆ چاودێریکردنی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، فڕۆکەخانەکە لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی 2024 پەکخراوە و تەنیا ڕووسیا بۆ کاروباری سەربازیی بەکاری دێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ