عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم وەزارەتەکانی دیکەی فیدڕاڵ کرد و تیایدا بە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی تازەوە، داوا دەکات لیستی مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026 بۆ ڕەوانە بکرێت.


نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە ئەمڕۆ بە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی بڵاوکراوەتەوە، ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وەزارەت و دەستە سەربەخۆکانی دیکەی عێراق کراوە، ئاماژە بەوەکراوە، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات، داوا لە هەموو وەزارەتەکان دەکەن لیست و خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و گرێبەستی ڕۆژانە کە خەرجی ڕاستەقینەیان هەبووە لە ساڵی ڕابردوودا، دوای وردبینی فەرمانگەی یاسایی و ژمێریی وەزارەت و دەستە سەربەخۆکان بە CD، بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن.


وەزارەتەکە دەشڵێت: ئامانج لەم نوسراوە بۆ ئەوەیە هەر کات لیستەکە گەیشت، مووچەی مانگی یەکی ساڵی 2026ـی فەرمانبەران خەرج بکرێت، چونکە لیستی پێشووی وەزارەتەکان ئەم وردەکارییانەی تێدانەبووە.


زانیاریی زیاتر:
هەر لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا، دەبێت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست بەپەلە ئامادە بکرێت، گۆڕانکاریی لە شایستەی دارایی فەرمانبەران و بەتایبەت بڕگەی خزمەتی زانکۆیی دەکرێت، بەجۆرێک ئەم پارەیە تەنیا بۆ ئەوانە خەرج دەکرێت کە بە کرداری وانە دەڵێنەوە، لەگەڵ چەندین ڕێکاری دیکە لە وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات.


باکگراوند 13ـی ئەم مانگە ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری نوسراوێکی بە پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەرکرد، تیایدا ڕێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهاتی پەسەندکرد، لەوانەش ئیتر 80% داهاتی کۆمپانیا حکومییەکان و وەزارەتەکان بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ