دانە غاز و نەوتی هیلال ڕێککەوتنی فرۆشتنی غازی درێژخایەن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان واژۆ دەکەن
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش

دیمەنی کێڵگەی غازی چەمچەماڵ. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای دانە غاز و نەوتی هیلال، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە هاوپەیمانی پترۆلیۆم، ڕێککەوتنی فرۆشتنی غازی درێژخایەنیان لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان واژۆ کرد بۆ دابینکردنی 142 ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی ڕۆژانە بۆیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال، لە ڕاگەێینراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد:" چەند ڕێکەوتنێکیان واژۆ کردووە، بەپێی ئەم ڕێککەوتنانە ڕۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە کۆمپانیاکانی چیمەنتۆ و پۆڵا دەفرۆشرێت، بۆ ماوەی 10 ساڵ و دابینکردنی غازەکە لەگەڵ دەستپێکردنی بەرهەمهێنان لە کێڵگەی چەمچەماڵ لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027 دەست پێدەکات، لەگەڵ پلانی دروستکردنی هێڵی بۆری نوێ کە لەلایەن کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ کێڵگەگە".
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەێینراوەکە هاتووە:" ئەم ڕێککەوتنانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی ماس چیمەنتۆ، بازیان چیمەنتۆ، دێڵتا چیمەنتۆ، گاسن چیمەنتۆ، چیمەنتۆی سلێمانی، کە هەموویان لە ناوچەی پیشەسازی بازیان لە پارێزگای سلێمانین، هەروەها کۆمپانیای ڤان ستێل لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستان واژۆ کراون".
هاوکات بەشدارانی پترۆلیۆم بەهۆی توانای زۆری کێڵگەی چەمچەماڵ کێڵگەکە ئامادە دەکەن بۆ دەستپێکردنی زیاتری بەرهەمهێنانی غاز، هاوبەشەکان بڕیاریانداوە 160 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەبەرهێنان بکەن بۆ لێدانی سێ بیری دیکە، بە ئامانجی دابینکردنی غازی زیاتر.
باکگراوند: کۆمپانیای دانەغاز، لە ساڵی 2005 دامەزراوە و یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای تایبەتی کەرتی غازی سروشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. لە ئێستادا لە بوارەکانی گەڕان و بەرهەمهێنان و گواستنەوەی غاز لە هەریەک لە ئیمارات، میسر و هەرێمی کوردستان کار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هەوڵێکی بە قاچاخ بردنی نەوت شکستی پێهێنرا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ ئابووری لەبارەی بڕینی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ئاڤا: ئەم هەفتەیە لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت




