زانیاریی ئاڤا: ئەم هەفتەیە لیستی مووچە و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەكرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش

گرافیکی لیستی مووچە
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوو ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و خەرجكردنی مووچە دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ڕێکارەکانی هەژماری كۆتایی ساڵی دارایی، ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک لە هەرێمی كوردستان کەمێک دواکەوتووە. بەهەمان شێوە دابەشكردنی مووچە لە عێراقیش دواكەوتووە، ماوەی چەند ڕۆژێكە سیستمی پەیڕۆڵ كارا كراوە، وەزارەتی دارایی داوای لە سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی دامودەزگاكان كردووە كە بەزووترین كات لیستی مووچە ئامادە بكەن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی یەک و میزان موراجەعە لەرێگەی تیمێکی تایبەتەوە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، بڕیاری خەرجكردنی مووچە لەلایەن بەغدا دەكەوێتە هەفتەی داهاتوو، دوای بڕیارەكە ئینجا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆ دەخاتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەڕێگەی لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقەوە، پێشبینش دەكرێت ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی یەك لەلایەن بەغداوە بكەوێتە هەفتەی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی




