وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا ڕادەگەیەنێت

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی 500 ملیۆن دیناری وەک هاوکاریی بەپەلە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تەرخان کرد و هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەکیشی لەناو فەرمانگەکانیدا ڕاگەیاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاریی پێشکەش بە هاونیشتمانیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

هەروەها بڕیاردرا لەرێگەی لیژنەی تایبەتەوە لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکان دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاریی ئارەزوومەندانە بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئەو بڕە پارەیە کۆکرایەوە، لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکان دەکرێت، دواتر بە گوێرەی ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە، پێداویستییەکان دابین دەکرێن و دەنێردرێنە ڕۆژئاوای کوردستان.

باکگراوند: ئەم بڕیارەی وەزارەتی دارایی دوای زنجیرەیەک هەڵمەتی جەماوەریی و پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان دێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، لە کاتێکدا کە ئاگربەست لە ناوچە کوردییەکانی سووریا ڕاگەیێنراوە ڕێکخراوی خێرخوازی بارزانی و چەندین ڕێکخراوی دیکەش هاوکاری دەگەیەنن، بەڵام لێکەوتەی شەڕ و گەمارۆ کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دروست کردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ