وەزارەتی دارایی کوردستان لەبارەی مووچەی مانگی یەک ڕوونکردنەوە دەدات: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بنێردرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوە لەسەر مووچەی ساڵی 2026 دەدات و ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ ڕێنماییەکی نوێ لە بەغداوە نەگەیشتووە و وەزارەت ئامادەیە بۆ ناردنی لیستی مووچە.
چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆ و شیکردنەوەی جیاواز لەبارەی لیستی مووچە و ناردنی 120 ملیار دینارەکە بۆ بەغدا بڵاوکراونەتەوە؛ وەزارەتی دارایی دەیەوێت لەرێگەی ئەم ڕاگەیێنراوەوە ڕێگریی لە یاریکردن بە هەستی مووچەخۆران بگرێت و پەیامێکیشە بۆ بەغدا کە هەرێم چاوەڕوانی ڕێنماییەکانە و هیچ کێشەیەکی تەکنیکیی لە ناردنی لیستەکاندا نییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا لە وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە هیچ بڕیار و ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی 2026 نەگەیشتووە؛ هەروەها هیچ ڕێکەوتنێکی نوێ لە ئارادا نییە و وەزارەتمان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە، ڕوونکردنەوەکەشی بە چەند خاڵێک خستووەتە ڕوو؛-
1- تا ئێستا لە وەزارەتی داراییی حکومەتی فیدراڵەوە هیچ بڕیار و ڕێنمایییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی 2026 نەگەیشتووەتە وەزارەتی داراییی هەرێمی کوردستان.
2- تا ئێستا هیچ ڕێککەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە نییە.
3- وەزارەتی دارایی و ئابووری هەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هەموو هەنگاوەکانی دابەشکردنی مووچە.
4- هیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی داراییی حکومەتی هەرێمدا نییە بۆ ناردنی ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە، وەزارەت چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە (واتە بڕیار و ڕێنماییی نوێ بۆ خەرجکردنی مووچە لە ساڵی 2026).
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی لە بەشێکی دیکەی ڕوونکردنەوەکەیدا دەڵێت؛ تکایە هەر کەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن، ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاریی هەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی (120,000,000,000) سەد و بیست ملیار دینارەکە بڵاو نەکاتەوە، تا لەو ڕێگەیەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بە هەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی کۆمەڵکوژکردنی خێزانێکی کوردی 12 کەسی لە دێرەزوور
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چەواشەکاریی میدیا عەرەبییەکان لەبارەی ڕۆژئاوا بەدرۆ دەخاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- بزنس
- 12 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان 500 ملیۆن دینار بۆ ڕۆژئاوا تەرخان دەکات
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەی یەکەی 70 دەبنە خاوەن هەژماری من
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: مانگی ڕابردوو نزیكەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی كوردستان هەناردە كراوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
جارێکی دیکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزی




