
شەرڤانێک لە کۆبانێ لەکاتی چاودێریدا
ئاڤا نیوز
دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست، ژیان لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت؛ لە حەسەکە 50%ـی بازاڕەکان کراونەتەوە و لە قامیشلۆش بۆ یەکەمجار فەرمانگەکان دەستیان بە دەوام کردەوە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆکان جاف، نێردراوی ئاڤا میدیا لە حەسەکە ڕایگەیاند: دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست دۆخەکە هێوربووەتەوە و خەڵکێکی زۆر گەڕاونەتەوە بۆ شارەکە؛ ژیان نزیکەی 50% ئاسایی بووەتەوە و خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێت بێ کێشەن، بەڵام جموجۆڵی سەربازیی بەرەو سەنگەرەکانی دەرەوەی شار چڕ بووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە شاری حەسەکە دۆخی بازاڕ بەرەو باشبوون دەچێت و نیوەی دووکانەکان کراونەتەوە، هەرچەندە چێشتخانەکان هێشتا داخران، بەڵام قەیرانی دەرمان و خۆراک بوونی نییە.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرەکانی شەڕ، شەڕڤانانی هەسەدە سەرقاڵی دروستکردنی ساتری نوێ و قایمکردنی زیاتری سەنگەرەکانن، چونکە ترسیان لە هێرشی کتوپڕ هەیە. لە بەرامبەردا، شاری قامیشلۆ کە 100 کیلۆمەتر دوورە، ئارامییەکی زیاتری بەخۆوە بینیوە؛ ئەمڕۆ پۆلیسی هاتووچۆ گەڕاونەتەوە شەقامەکان و فەرمانگە کارگێڕییەکان دوای هەفتەیەک داخران، دەرگاکانیان بەڕووی هاووڵاتییاندا کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەبارەت بە دۆخی مرۆیی، هەزاران ئاوارەی شارەکانی دیکە لە قامیشلۆ نیشتەجێن و بەشێکی زۆریان هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان پێگەیشتووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکی زۆر خێزان لەناو مزگەوت، قوتابخانە و تەنانەت ناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا دەمێننەوە.
باکگراوند: ئەم هێوربوونەوەیە دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست دێت بۆ ماوەی 15 ڕۆژ (تاوەکو 8ی شوبات) کە بە نێوەندگیریی ئەمریکا و فەڕەنسا ئەنجامدرا. لە ماوەی 19 ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریا، هەزاران هاووڵاتیی ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا ئاوارە بوون و زۆربەیان ڕوویان لە قامیشلۆ کردووە کە بە ناوچەیەکی ئارامتر دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چەواشەکاریی میدیا عەرەبییەکان بەدرۆ دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چەواشەکاریی میدیا عەرەبییەکان بەدرۆ دەخاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەمارۆی سەر کۆبانێ شکێنرا و یەکەم کاروانی هاوکارییەکان گەیشت




