هەسەدە ڕوونکردنەوە لەسەر منداڵانی ناو زیندانەکان دەدات؛ "پەردوەردەی دەستی داعشن"

شەیری بکە لە:
هەسەدە ڕوونکردنەوە لەسەر منداڵانی ناو زیندانەکان دەدات؛ "پەردوەردەی دەستی داعشن"

دیمەنی شەڕڤانێکی هەسەدە لەبەردەم زیندانی سناعە. وێنە؛ AFP ئەرشیف

ئاڤا نیوز

زیندانی سناعە لە گەڕەکی غوێرانی پارێزگای حەسەکە، کە پێنج هەزار چەکداری داعشی تێدایە، لەنێویاندا منداڵ هەن، سوپای عەرەبی سووریا هەوڵی هێرشکردنە سەر زیندانەکە دەدات، هەسەدە وەڵامی تۆمەتەکان لەبارەی چارەنووسی منداڵانی نێو زیندانەکە دەداتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای عەرەبی سووریا هەوڵیداوە هێرش بکاتە سەر زیندانی سناعە و پاساوی ئەوەی هێناوەتەوە کە منداڵ لەنێو زیندانەکەدا هەن. ئێستا زیندانەکە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە دایە و هێزەکانی ئەمریکاش ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر زیندانەکە هەڵداوە؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە ئەمریکا چەکدارانی داعش لەو زیندانەوە بۆ عێراق دەگوازێتەوە.

لێدوان: سەرچاوەیەک لە هەسەدە بە ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاندووە: "ئەو منداڵانەی لەنێو زیندانەکەدان، پەروەردەکراوی دەستی داعشن و ناکرێت تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێنەوە، تەنانەت چەند جارێک ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هاتوون بۆ ئەوەی شیاندنەوەیان بۆ بکەن، بەڵام منداڵەکان هەڕەشەی سەربڕینیان لە کارمەندانی ڕێکخراوەکانیش کردووە."

زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە کە: "ڕێکخراوێک بە ناوی 'بیوروتی' بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک هەوڵیداوە چاکسازی لەو منداڵانەدا بکات، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە و وازیان هێناوە، وتوویانە ئەو منداڵانە بیری توندڕەوی لە مێشکیاندا چەقیوە و ناتوانین شیاندنەوەیان بۆ بکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ