لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا

شەیری بکە لە:
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا

دیمەنی گواستنەوەی تەرمی منداڵەکە بۆ نەخۆشخانە

ئاڤا نیوز

چەکدارانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا بە چەکی قورس گوندی قاسمییەیان لە کۆبانێ کردە ئامانج، لە ئەنجامدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و سێ منداڵی دیکە بریندار بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، ئەو چوار منداڵەی بوونەتە قوربانی سەر بە یەک خێزانن. دوای ڕووداوەکە، هەر سێ منداڵە بریندارەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کۆبانێ.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند کاتژمێرێک دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست، گروپەکانی سەر بە سوپای عەرەبی سووریا هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو گوندی زرک و قاسمییە لە ڕۆژئاوای کۆبانی، جگە لە گوندی جەلەبییە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ