گەیشتنی یەکەم کاروانی هاوکارییەکان بە کۆبانێ
ئاڤا نیوز
دوای 8 ڕۆژ لە گەمارۆدانی تەواوەتیی، لەژێر فشاری نێودەوڵەتییدا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ و حەسەکە کرایەوە و یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە شارەکە.
زانیاریی پەیامنێر: ڕەزوان بیزار، پەیامنێری ئاڤا لە کۆبانی ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم هاوکاریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە 26 بارهەڵگری دەرمان، سووتەمەنیی و خۆراکی تێدایە، لەرێگەی ڕێکخراوی بەهارەوە گەیشتووەتە ناو کۆبانێ تاوەکو بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت کە تاکە رێکخراویی مرۆییە لەناو کۆبانێ مابێت، ئەو هاوکارییەکە وەردەگرێت و دابەشی دەکات.
زانیاریی زیاتر: دۆخی کۆبانێ بەهۆی بڕینی تەواوەتیی خزمەتگوزارییەکانی ئاو، کارەبا و ئینتەرنێتەوە گەیشتووەتە ئاستێکی یەکجار مەترسیدار و ژیانی زیاتر لە 385,000 کەسی خستووەتە مەترسییەوە، کە 45,000 کەسیان ئاوارەی نوێی شارەکانی ڕەققە، عەفرین و تەبقان.
ئەمەش بزانە: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنها یەک فڕنی نان لە هەموو شارەکەدا کاری کردووە و ئەویش بەهۆی نەبوونی ئاردەوە لە لێواری پەککەوتن بووە، هاوكات نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی وایکردووە بریندارەکان بەبێ چارەسەر بمێننەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی سووریا لەژێر فشاری نێودەوڵەتییدا دوو ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان کردووە بەمشێوەیە؛ ڕێڕەوی یەکەم بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای حەسەکە دەکرێتەوە لەسەر ڕێگەی ڕەققە - حەسەکە لە نزیک گوندی تەل داوود.
ڕێڕەوی دووەم بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای حەلەب لە دووڕیانی کۆبانێ لەسەر ڕێگەی ئێم فۆر نزیک گوندی نوور عەلی دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای خێرخوازی بارزانی ئێستا لە هەوڵدایە بەزووترین کات هاوکارییە مرۆییەکانی بگەیەنێت بە کۆبانێ تاوەکو دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتییان و ئەو کەسانەی پێویستییانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
46 خولەک لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
24 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 خولەک لەمەوپێش
ژیان بۆ حەسەکە و قامیشلۆ دەگەڕێتەوە
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنجامی تۆپباران بۆ سەر گوندێکی کۆبانێ منداڵێک گیانی لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا دەستێوەردانی سەربازیی لە ئێران ڕەتدەکاتەوە





