ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا بۆ 15 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە

شەیری بکە لە:
ئاگربەستی نێوان هەسەدە و سوپای سووریا بۆ 15 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بەرگری سووریا ڕاگەیاند، ماوەی ئاگربەست لە سەرجەم میحوەرەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ماوەی 15 درێژکرایەوە و هەسەدەش ڕایگەیاند ئەوان ڕێککەوتوون لەسەر ئەو ماوەیە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، ماوەی ئاگربەست لە سەرجەم میحوەرەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ماوەی 15 درێژکرایەوە، ئاگربەستی درێژکراوەش لە کاتژمێر 11:00ـی ئەمشەو 24 ـی 1ـی 2026 دەستیپێکردووە.

ڕاگەیێنراوی لایەنی بەرامبەر: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، ڕێککەوتوون بۆ درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست بۆ ماوەی 15 ڕۆژ. ئەمەش بە نێوەندگیری نێودەوڵەتییە و هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، هێزەکانمان ڕێز لە بڕیاری ئاگربەست دەگرن، جەخت لە کەمکردنەوەی گرژیەکان دەکەنەوە لە پێناو ئارامی و پاراستنی هاوڵاتییان.

لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمرۆ، فەرماندەیەکی سەربازی هەسەدە بە ئاڤای وت، لەگەڵ حکومەتی سووریا گفتوگۆ کراوە، هەردوولا ڕازی بووین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ