سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و نووری مالیکی. وێنە؛ ئەرشیڤ

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کاندیدکردنی نووری مالیکی دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت: لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.


چیرۆکی سەرەکی:
کاتژمێر 9ـی ئەمشەو، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ماڵی هادی عامری بەڕێوەچوو، بەزۆرینەی دەنگ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بەفەرمی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاریکرد.


پەیامی فەرمی:
بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرۆک بارزانی لەبارەی کاندیدبوونی نووری مالیکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی نووری مالیكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق. بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالیكی دەكەین، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین، لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین".

 

دەقی پەیامەکی سەرۆک بارزانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


پێشوازی لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین بۆ دیاریكردنی بەڕێز نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق.
بەو بۆنەیە پیرۆزبایی لە بەڕێز مالكی دەكەین و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازین و لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و كێشەكان و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ