
دیمەنی کارمەندێکی کارەبای سۆران لەکاتی چاککردنەوەی کارەبا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گرفتی کەمبوونەوەی کارەبا هەیە، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەکە دەڵێت: کێشەکە چارەسەر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دانیشتووانی گوند و شارۆچکەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پەیوەندیان بە ئاڤاوە کرد، وەک خۆیان دەڵێن، بەهۆی نەبوونی کارەبا و بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوورەکەدا دۆخیان خراپە، داوایان کرد دەنگیان بە وەزارەتی کارەبا بگەیەندرێت و کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە 35 ساڵی ڕابردوودا سنوورەکەمان سەرمای وای بەخۆیەوە نەدیوە، نزیکەی چوار مەتر بەفر باریوە، ئەمەش وایکردووە خواست لەسەر کارەبا زۆر زۆر بێت، بۆ ئەمەش مێگاواتی پێویست بەردەست نەبوو، بۆیە تەنیا سێ تا چوار کاتژمێر کارەبا بە پێنج قەزاکەی دەوروبەر دەدرا.
بەڕێوەبەری کارەبای سۆران دەڵێت: لە کاتژمێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینیەوە، کێشەی کارەبا چارەسەر کراوە، ئێستا 12 بۆ 13 کاتژمێر کارەبا بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دابین دەکرێت و لە ڕۆژانی داهاتووش بڕەکە زیاتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە گەیاندنی پڕۆژی ڕووناکی بە پێنج قەزاکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم وتی: تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە جێبەجێکردنی ڕێکارە تەکنیکیەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن، بەڵام بەهۆی داخرانی بەشێک لە ڕێگاکان بەهۆی بەفربارینەوە، ئێستا هەنگاوەکان خاوبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوە کرد، بڕیارە تا کۆتایی مانگی دوو، یان سەرەتای جەژنی نەورۆز بەتەواوی پڕۆژەی ڕووناکی بە قەزاکانی چۆمان، ڕەواندز، خەلیفان، مێرگەسور و سیدەکان بگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لە بەردەم کارەساتێکی گەورەی مرۆییدایە؛ ڕێکخراوەکان هۆشداری دەدەن






