کۆبانێ لە بەردەم کارەساتێکی گەورەی مرۆییدایە؛ ڕێکخراوەکان هۆشداری دەدەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی سەرماوسۆڵەی کۆبانێ
ئاڤا نیوز
شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تووند و بێڕەحمانەی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکاندایە، دۆخی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەهۆی سەرماوە پێنج منداڵ ڕەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە. مانگی سووری کوردی داوای فریاکەوتنی خێرا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات، نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخەکە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕەوشی ژیان لە کۆبانێ بە تەواوی خراپ بووە؛ خۆراک، سووتەمەنی، دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە شارەکەدا ڕووی لە نەمان کردووە و تەنانەت ڕێگە نادرێت شیری منداڵیش بگاتە ئەوێ. لەگەڵ بەفر و سەرما، کارەبا و ئاو و ئینتەرنێت بڕاون و نەخۆشییە گوازراوەکان بڵاوبوونەتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان :هەدیە عەبدوڵڵا، هاوسەرۆکی ڕێکخراوی مانگی سووری کوردی هۆشداری دەدات و دەڵێت: گەمارۆکە هێندە سەختە کەرتی تەندروستی لە لێواری داڕماندایە، ئەگەر جیهان بێدەنگ بێت کارەساتێکی گەورە روودەدات.
مانگی سووری کوردی لە بانگەوازێكی خێرادا، داوای فریاكەوتنی خێرای مرۆیی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەكات. نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداری دەدات لە خراپتربوونی دۆخەكە لە ئەگەری بەردەوامبوونی گەمارۆکان.
فەرحان حەق، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، دۆخە ناهەموارەکەی كۆبانێ نیگەرانی كردووین و دۆخی مرۆیی تادێت خراپتریش دەبێت. دەشڵێت هاوكاریمان گەیاندووەتە ناوچەكانی دیكەی شەڕ لەوانە؛ حەسەكە و ڕەققە و دێرەزوور، داوامان كردووە و لە هەوڵداین بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە کۆبانێ.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای خێرخوازی بارزانی و ڕێکخراوە مرۆییەکانی تر لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە هەوڵدان ڕێگایان بۆ بکرێتەوە تا هاوکاری بە کۆبانێ بگەیێنن.
کۆبانێ دەکەوێتە سەر سنووری سووریا و تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 360 هەزار کەسە، ڕووبەرەکەی سێ هەزار کیلۆمەتر دووجایە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە چارەسەرکردنی کێشەکان پاڵپشتی نووری مالیکی دەبین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر بوو





