ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
ئەوقافی سلێمانی لیژنە لەسەر مەلا هەڵۆ و مەلا کامەران پێکدەهێنێت

دیمەنی بارەگای ئەوقافی سلێمانی. وێنە سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


لەبارەی دەستگیرکردنی دوو مامۆستای سلێمانی لەلایەن هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەوە، ئەوقافی سلێمانی دەڵێت: ئەو دوو مامۆستایە لەسەر قسەی زبر و وتاری توند لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.


لێدوانی فەرمی: مەلا عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە، مەلا کامەران و ئەمشەو مەلا هەڵۆ لەلایەن ئاسایشەوە لەسەر قسەی زبر و وتاری توند دەستگیر کراون.


بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی وتی: مەلا کامەران لە مزگەوتی فیردەوس لە ناوچەی هوانە وتارخوێنە و مەلا هەڵۆ لە مزگەوتی ڕێدین لە ڕاپەڕین.


لەلایەکی دیکەوە: مەلا عەباس دەڵێت: دوو جار لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان مەلا کامەرانمان ئاگادار کردەوە واز لە قسەی زبر بهێنێت و چاوپۆشیمان لێکرد، ئێستاش چاوەڕێی دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئاسایش دەکەین، دواتر ئێمە لیژنەیان لەسەر پێکدەهێنین و لێپێچێنەوەی خۆمان دەکەین.


زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە سزاکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف بۆ ئەو مامۆستا ئاینیانەی سەرپێچی دەکەن، بەڕێوەبەری ئەوقاف ئاشکرای کرد، بەگوێرەی سەرپێچیەکە سزاکە دیاری دەکەین، سەرەتا ئاگادارکردنەوە، دواتر بانگکردن، دوورخستنەوە لە وتاردان، لێسەندنەوەی ئیمامەتی، فەسڵکردن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەلا عەباس خدر داوا لە مامۆستایانی ئاینی دەکات، لەم بارودۆخە هەستیارەی کە ڕووبە ڕووی میللەتی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بووەتەوە، داوا لە خەڵک بکەن کە پشتگیری گەلەکەیان بە هەموو شێوەیەک بکەن، چونکە مامۆستایانی ئاینی بە درێژای شۆڕشەکانی کورد سەرمەشق بوون و قوربانیان لە پێناوی خاک و نیشتمانیان داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ