عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت

شەیری بکە لە:
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایەخێکی چنراو بە دیاری بۆ دەوڵەت باخچەلی دەنێرێت

دیارییەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ دەوڵەت باخچەلی، وێنە؛ TV100

ئاڤا نیوز


عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایەخێک پێشکەشی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دەکات کە بەشێوەیەکی تایبەت لە شاری ڕوها لەسەر خواستی ئۆجەلان چنراوە.


لێدوانی فەرمی:
دەوڵەت باخچەلی، لەبارەی ئەو دیارییەوە کە ئۆجەلان پێشکەشی کردووە بۆ کەناڵی TV100 قسەی کرد وتی: لە 12-12-2025 کاتێک پەروین بوڵدان میدحەت سانجار و فایق ئەرۆڵ ئۆزگور، ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی سەردانیان کردووە، ڕایەخێکیان بە دیاری بۆ هێنا کە لەسەر داوای ئۆجەلان بە شێوەیەکی تایبەت لە شاری ڕوها چنراوە.


باخچەلی، خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت بە پێشکەشکردنی ئەم دیارییە و دەڵێت: "سوپاسی ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە دەکەم کە چەند بە پەرۆشە بۆ پتەوکردنی برایەتی و یەکڕیزیی تورک و کورد. 


باخچەلی دەشڵێت: "لە کولتوری ئێمەدا هەر ڕایەخێکی چنراو ناوێکی لێ دەنرێت. منیش ناو لەو ڕایەخە دەنێم "ڕایەخی ئاشتی و دیموکراسی 27ی شوباتی 2025".


زانیاریی زیاتر: ئەم دیارییەی ئۆجەلان بۆ باخچەلی دوای ئەوە دێت، باخچەلی مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو هۆنراوەی "وڵاتێکم دەوێت" جاهید سدقی تارانجی بۆ ئۆجەلان ڕەوانە کردبوو کە باس لە پێکەوەژیان و کۆتاییهێنان بە شەڕوشۆڕ دەکات. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ