هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بەرزبوەوە: 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا هەناردە دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک کێڵگە نەوتییەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
تێکڕای هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا بەرزبووەوە و گەیشتە زیاتر لە 250 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
بۆچی گرنگە: ئەم زیادبوونە لە کاتێکدایە کە کۆی هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە وڵاتانی دەرەوە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام عێراق پێگەی خۆی وەک یەکێک لە دابینکەرە سەرەکییەکان بۆ گەورەترین بەکاربەری نەوت لە جیهان بەهێزتر کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، تێکڕای هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەو وڵاتە گەیشتووەتە 251 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. ئەم بڕە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر کە 209 هەزار بەرمیل بووە، بە بڕی 42 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە.
- ئامارەکان دەریدەخەن، کۆی هاوردەی نەوتی خاوی ئەمریکا لە 9 وڵاتی سەرەکییەوە گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 585 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا. کەنەدا هێشتا بە هەناردەکردنی زیاتر لە 4 ملیۆن بەرمیل لە پلەی یەکەمدایە و عێراقیش لە دوای وڵاتانی کۆڵۆمبیا، سعودیە و مەکسیک وەک پێنجەم وڵات جێگیر بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت، بەمەش بە گەورەترین بەکاربەری وزە لە جیهاندا دادەنرێت. واشنتن زۆربەی پێویستییەکانی لە ڕێگەی هاوردەکردن لە 10 وڵاتی سەرەکیی جیهانەوە دابین دەکات کە عێراق پشکێکی گرنگی تێدا هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی چی دەڵێن؟
- بیروڕا
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدان مووچەخۆر داوای گواستنەوەی هەژمارەکانیان لە بانکی تی بی ئای دەکەن
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم
نرخی مسقاڵێک زێڕ گەیشتە یەک ملیۆن و 60 هەزار دینار
- بزنس
- 24 کانوونی دووەم
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت





