لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی چی دەڵێن؟

شەیری بکە لە:
لایەنە کوردستانییەکان لەبارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی چی دەڵێن؟

نووری مالیکی، کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

لایەنە کوردستانییەکان هەڵوێستیان لەبارەی کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاگەیاند؛ یەکێتی دەڵێت: پیرۆزبایان لێ دەکەین. ڕەوتی هەڵوێستیش دەڵێت، ڕێز لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرین و هیوای سەرکەوت بۆ پڕۆسەکە دەخوازین.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممە 24ـی 1ـی 2026، چوارچێوەی هەماهەنگی لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ماڵی هادی عامری بەڕێوەچوو، بەزۆرینەی دەنگ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای بەفەرمی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق دیاری کرد.

 

کاردانەوەکان: هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لەسەر کاندیدکردنی نوری مالیکی:

 

- سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کاندیدکردنی نووری مالیکی دەکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دەڵێت: لە چارەسەركردنی كێشە و گرفت و نەهێشتنی كۆسپ و ئالنگارییەكانی وڵاتدا پشتیوانی دەبین.

- یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: ئەم بابەتە پەیوەندی بە نێو ماڵی شیعە هەیە و ئەوان مادام لەسەر کاندیدێک ڕێککەوتوون ئێمەش پیرۆزبایان لێ دەکەین.

- نەوەی نوێ: تاوەکو ئێستا بە فەرمی هەڵوێستی خۆمان ڕانەگەیاندووە، ئەگەر هەڵوێستەکەش دیاری کرا نەرێنی نابێت.

- ڕەوتی هەڵوێست: ئێمە ڕێز لە بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی دەگرین و هیوای سەرکەوت بۆ پڕۆسەکە دەخوازین، تا بە زوویی حکومەت پێکبێت و بەرکەوتەی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی حکومەت جێی بکەینەوە.

- یەکگرتووی ئیسلامی: بابەتەکە دیراسە دەکەین و دواتر بڕیاری لەسەر دەدەین.

- کۆمەڵی دادگەری: ئەم پۆستە پشکی شیعەیە و هەر کەسێک لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی دیاری بکرێت، ئێمە ڕێز لە بڕیارەکە دەگرین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ