پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێشەممەی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاری کرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیاری کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستەکە نەگەیشتوونەیە ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە 27ـی ئەم مانگە پەرلەمان دانیشتنی فەرمیی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام دەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئامادەکارییانە لە کاتێکدایە، پەرلەمان ئێوارەی ڕۆژی هەینی لیستی کۆتایی کاندیدە پەسەندکراوەکانی بڵاوکردەوە کە لە 19 کاندید پێکهاتبوون، دوای کشانەوەی نەوزاد هادی لە بەرژەوەندی د.فواد حسێن، ئێستا 18 کاندید ماونەتەوە و کێبڕکێ لەسەر کورسی سەرۆککۆمار دەکەن.
ڕۆژی هەینی 23ـی1ـی 2026 لە ڕاگەیێنراوێکدا پەرلەمانی عێراق لیستی کۆتایی کاندیدانی ئەو پۆستەی ڕاگەیاند کە مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ خۆکاندیدکردن.
ناوی کاندیدەکانی کۆتایی ئەمانەن:
1- فوئاد محەممەد حوسێن
2- عەبدوڵەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
3- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
4- نزار محەممەد سەعید ئامێدی
5- موسەننا ئەمین نادر
6- شوان حەوێز فەریق نامق
7- سامان عەلی ئیسماعیل شالی
8- حوسێن تەها سنجاری
9- ئەحمەد عەبدوڵڵا تەوفیق
10- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمە کەریم
11- سەباح ساڵح سەعید
12- عەبدوڵڵا محەممەد عەلی زاهیر
13- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین
14- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
15- خالد سەدیق عەزیز محەممەد
16- ئازاد مەجید حەسەن
17- ڕافع عەبدوڵڵا حەمید
18- سالم حەواس عەلی ساعدی
پێشتر چی ڕووی دا؟ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدی لایەنە شیعەکان بۆ سەرۆکوەزیران، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر خێراکردنی ئەم پڕۆسەیە هەبوو. ئەمەش دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە، سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێنراوێکدا بە فەرمی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کاندید کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و شیری منداڵان نەماوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران دوو داواکاری لە بۆلیڤیا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
24 کانوونی دووەم

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەیامنێری ئاڤا: لە کۆبانێ ئاو و کارەبا و شیری منداڵان نەماوە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئێران دوو داواکاری لە بۆلیڤیا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆیەکی ئەمریکا کچەکەی عەلی لاریجانی لە کارەکەی دوورخستەوە






