میر و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدیان داوا دەکەن ئەو کارەساتەی بەسەر شنگال هات لە ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە نەبێتەوە

شەیری بکە لە:
میر و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدیان داوا دەکەن ئەو کارەساتەی بەسەر شنگال هات لە ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە نەبێتەوە

میری ئێزدییان و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدیان

ئاڤا نیوز


میری ئێزدییان و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدیان داوای وەستانی شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و دەڵێن هیوادارین ئەوەی بەسەر شنگال هات لە ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە نەبێتەوە.


لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، میر حازم، میری ئێزدییان و جڤاتی رۆحانی ئێزدییان ئامادەیبوون، کەریم سلێمان، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییان، ڕایگەیاند: بەناوی میری ئێزدییان و جڤاتی ڕۆحانی ئێزدیان، داوا دەکەین شەڕ لە ڕۆژئاوای کوردستان بوەستێت و بە ئاشتی کێشەکان چارەسەر بکرێن. وتیشی: داوا دەکەین سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سووریا بەتایبەت لە شنگال بپارێزرێن، هیواداراین ئەو کارەساتەی بەسەر شنگال هات، بەسەر قامیشلۆ و حەسەکە و کۆبانێ و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان دووبارە نەبێتەوە.


ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییان، دەڵێت: "میری ئێزدییان، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە ڕێگەی کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەکان لە پەیوەندی بەردەوامە، بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بگیرێتەبەر."


زانیاریی زیاتر: کەریم سلێمان، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، خەڵکی ئێمە لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بارودۆخێکی سەختدان بۆیە داوا خەڵکی ئێزدی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین لە کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری مرۆیی و ناردنی بۆ ڕۆژئاوا بەردەوام بن.


ئەمەش بزانە: ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزیدییان، گوتی: "لە ڕێگەی نووسینگەی ڕزگاربووانی ئێزدی چەند ژمارە تەلەفۆنێکمان بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هەر ئێزدییەک لە کۆمپی هۆل بێت پەیوەندی بەم ژمارانە بکات و بە هانایەوە دەچین و دەیانگەڕێنینەوە."

 

ژمارە تەلەفۆنەکان بۆ ئەوانەی لە کەمپی هۆل داوای هاوکاری دەکەن:

009647504676173
009647504458024 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: