نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن

شەیری بکە لە:
نێردراوانی ترەمپ بۆ پڕۆژەی "غەززەی نوێ" لە ئیسرائیلن

دیمەنی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، نێردراوانی تایبەتی ئەمریکا، لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەوە. 

 

زانیاریی زیاتر: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی غەززە و پەرەپێدانی پلانی "غەززەی نوێ" بوو، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە رووبەڕووی پێشێلکاریی نوێی ئاگربەست بووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە واشنتن رۆژی پێنجشەممە لایەنە سەرەکییەکانی پڕۆژەی "غەززەی نوێ"ی ئاشکرا کرد کە بریتییە لە بونیادنانەوەی تەواوی کەرتەکە لەسەر بنەمایەکی نوێ. دروستکردنی تاوەری نیشتەجێبوون و سەنتەری داتا و گەشەپێدانی هاوینەهەواری کەنار دەریاکان.

- ئەم پلانە بەشێکە لە هەوڵەکانی دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ چەسپاندنی ئەو ئاگربەستەی لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە نێوان ئیسرائیل و حەماس واژۆ کرا.

باکگراوند: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی غەززە کۆی گشتی قوربانیانی جەنگەکە گەیشتووەتە 71 هەزار و 654 کەس و هاوکات لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەکەی تشرینی یەکەمەوە 481 کەس کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ