11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت

شەیری بکە لە:
11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت

شەهید هوجام سوورچی

ئاڤا نیوز

 

11 ساڵ بەسەر شەهیدکردنی هوجام سورچی تێدەپەرێت، شەهید هوجام ئەو پێشمەرگەیەی لە ئازادکردنی موسڵ بە دیلی کەوتە دەست تیرۆرستانی داعش و لە 25-1-2015 بە شێوەیەکی دڕندانە و دوور لە هەموو بەهایەک شەهید کرا و دیمەنی شەهید کردنەکەشی بڵاو کرایەوە.

 

بۆچی گرنگە: شەهید هوجام سورچی بووە یەکێک لە ڕەمزەکانی تێکۆشانی هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد لە دژی تیرۆرستانی داعش، لە هەمان کاتیش ڕووی دڕەندەیی و تاوانکاری داعشی زیاتر بە جیهان نیشان دا، هەر بۆیە شەهیدکردنی هوجام کاردانەوەی گەورەی لەسەر یاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان لێکەوتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی کە کەمێک لە خەم و ئازاری خانەوادەی هوجام سورچی و کەسوکاری کەم کردەوە ئەوەبوو دوای دوو ساڵ لە شەهیدکردنی، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، ئەو تیرۆریستەی سەرپەرشتیی شەهیدکردنی هوجام سورچی کردبوو، کە ناوی موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر ناسراو بە ئەبو عەبدوڵڵا، کوژرا.

 

شەهید هوجام عەبدولڕەحمان خدر سورچی، ساڵی 1970 لە گوندی بەردەسۆری سەر بە ناحیەی روڤیا لە قەزای بەردەڕەش لە دایک بووە، لە ساڵی 1991ـەوە بووەتە پێشمەرگە، لە شەڕی ئازادکردنی موسڵ کەوتە دەست چەکدارانی داعش لە ڕۆژی 25-25-1-2015 شەهید کرا.

 

ساڵانە لەم ڕۆژەدا و لە ساڵیادی شەهیدکردنی، یادی شەهید هوجام سورچی دەکرێتەوە، لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ لە قوتابخانەی زڤرین لە شاری دهۆک چالاکی تایبەت بۆ بیرەوەری شەهید هوجام سورچی کرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ