مەسرور بارزانی بۆ نووری مالیکی: با چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بێت

شەیری بکە لە:
مەسرور بارزانی بۆ نووری مالیکی: با چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بێت

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نووری مالیکی کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی شەممە چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، بە "زۆرینەی دەنگ"، بڕیاردرا کە نووری مالیکی، وەک کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاریی بکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ یەکشەممە 25-01-2026 ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانيی دەوڵەتی یاسا کرد، بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ.

٠ لە پەیوەندییەکە سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی لە مالیکی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لەپێناو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ بۆ خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.

٠ هاوکات سەرۆکوەزیران داوای کردووە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی فیدراڵيی هەرێمی کوردستان بێت.

شەیری بکە لە: